ئۆهـ ئێستا ئەمە لە کوێوە هاتووە؟
براکەم وتی.برا بێزارکەرەکەم لەناکاو جزدانەکەی لە دەستم گرت لەکاتێکدا من خۆم سەرقاڵ کردبوو بەو وردەکاریانەی لەسەر جزدانەکە نووسرابوو.
براکەم برۆکانی لێک نزیک کردەوە.
براکەم: شیم جەیک؟!..
بە پرسیارەوە سەیری ڕەسمی سەر جزدانەکەی ئەکرد..ن/ت: یاهـ بمەرەوە!
جزدانەکەم لە دەستی براکەم برد..ن/ت: درەنگ ئەکەوم. دەست دەکەم بە ڕۆشتن. بای!
دەرگاکەی دەرەوەم کردەوەو ڕامکرد، براکەمم بەجێهێشت کە دیارە سەری لێ شێوابێت. پێویست ناکات شتەکان بزانێت و منیش پێویست ناکات باسی بکەم. هەر خۆی ئەو کوڕە هیچی من نییە من تەنها لە وێستگەکە بینیم و جزدانەکەی لێ کەوت..بەڵام کە بۆم بردەوە نەیزانی بۆ ئەوە چوومەتە لای..
ئاخر بڕیار بوو بینێرمەوە بۆ خاوەنەکەی. تەنها پرسیارەکە ئەوە بوو، چۆن؟
دووشەممە بیبەمەوە؟ بەڵام دەبێت خەمی کویزەکان بخۆم، پێویستە بخوێنم دووشەمە... مێشکم لەبارەی جزدانەکەی ئەم نامۆیە ئاڵۆز بووە...
دڵنیابە ناسنامەکەی لەناو جزدانەکەدایە و یەک دوو فەسڵی هەیە،
گەر هەر نەشم دۆزیەوە ئەیبەمە لای پۆلیس.پاشنیوەڕۆی هەینی بڕیار بوو کاتێکی بەتاڵی من بێت و بۆیە بیرم لەوە کردەوە بگەڕێمەوە بۆ ئەو بەشەی شارەکە بۆ ئەوەی لەو چێشتخانەیە نان بخۆم و هەروەها جزدانی ئەو کوڕە بگەڕێنمەوە. کۆمەڵە پارەیەکی ترم پاشەکەوت کرد و پلانم دانا زوو پەلە بکەم.
من زانیم، ئەگەر یەکەم پاس بگرم لەسەر هەمان ڕێگا، ڕەنگە کاتێکی زیاترم هەبێت بۆ گەڕان لە چێشتخانەکە و خواردن پێش ئەوەی چاوەڕێ بکەم لە وێستگەکەدا بۆ بینینی کوڕەکە. بەڵام تەنانەت نازانم ئەو لەوێ دەبێت یان نا.
بەڵام دواتر من بە هەر شێوەیەک بێت پاسەکەم گرت، لەسەر مۆبایلەکەم سکڕۆڵم دەکرد بۆ خوارەوە. سەیری پەیجی ڕێستۆرانتەکەم دەکرد ئەمجارەیان دڵنیا بوومەوە کە هەرگیز ئەگەری داخستنی نابێت. هەروەها پاوەر بانکەکەم لەگەڵ خۆم هێنا چونکە مۆبایلەکەم شەحنی تێدا نەبوو
بەرەو ڕێستۆرانتەکە بە ڕێ کەوتم..ئیمڕۆ پێویستە ئەو جزدانە بدەمەوە دەست خاوەنەکەی..دواجار گوێی بۆ نەگرتم و چووە ناو پاسەکە...بە هیوای ئەوەی ئیمڕۆ بیبینم و ئەم جزدانە بدەمەوە دەستی...
——————————
Lee banu<3