CHAPTER 17 دووری ئەو

467 83 88
                                    


" من خۆشەویستیم لە تۆدا دۆزیەوەو هیچ شتێک و
هیچ کەسێکیش ناتوانێ ئەوە بگۆڕێت ! "

" من خۆشەویستیم لە تۆدا دۆزیەوەو هیچ شتێک و هیچ کەسێکیش ناتوانێ ئەوە بگۆڕێت ! "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Yunsu

بە توندی باوەشم لە ئەژنۆکانم دابوو لەسەر جێگاکەم کاتێک دایکم و داپیرەم داوایان ئەکرد دەرگاکە بکەمەوە کە بە کلیل قوفڵم کردبوو .. نامەوێت کەس ببینم .. هیچ کەسم ناوێت هیچ کەس ! تەنیا ئەوم ئەوێت تەنیا دڵبەرەکەمم ئەوێت کە ماوەی سێ ڕۆژە هەواڵی نازانم ، ئەو لێرە بوو ! کاتێک گەڕابوویەوە بۆ بردنی کەلوپەلەکانی ناو ژوورەکەی باوکم ڕێگای پێم نەدا بیبینم لەم ژوورە نەفرەتیە بەند کرابووم ! ئەو لە ژووری بەرامبەرم بوو بەڵام نەمتوانی بیبینم نەمتوانی دووبارە باوەشی لێبدەم ، نەمتوانی بۆ کۆتاجار بۆنی بکەم ! .. نازانم چی ئەکات نازانم لەکوێیە خەریکە شێت ئەبم بۆ زانینی هەواڵی ئەو بۆ گوێ لێبوونی دەنگی ئەو بۆ باوەشێکی ئەو ، تەنانەت نازانم چۆن ئەو بدۆزمەوە ..

یۆنسو کچم تکایە کەمێکی تر باوکت یێتەوە با بەم شێوەیە نەتبینێت ! تکایە ئەو دەرگایە بکەرەوە

دایکم بە نیگەرانی لەودیو دەرگاکەوە وتی بەڵام گوێم پێی نەدا ! بیر و هۆشم تەنیا لەلای جونگکوکە ! ئەبێت ئێستا چەند مەسجی بۆم ناردبێت ؟ چەند پەیوەندی پێمەوە کردبێت ؟ .. باوکم مۆبایلەکەی لێم برد ماوەی سێ ڕۆژە دەرەوەم نەدیوە ! دڵم زۆر ئازاری هەیە .. ئاخر گوناهی ئێمە چیبوو ؟ تەنیا بەهۆی ئەوەی ئاشق بووین ؟

یۆنسو شیرینم ؟ تکایە دەرگاکە بکەرەوە ..

داپیرم وتی و منیش دەستم بە گوێمەوە گرت و هەتا توانیم گریام ! وەکو مناڵێک بەڵکو کاتێک گریام جونگکوک بێت و باوەشم لێبدات وەکو پێشتر بەڵکو ئەمانە هەمووی خەونێکی ناخۆش بن !

نازانم چەندێک تێپەڕیوە لەو کاتەوەی کە دایکم و داپیرم ئیتر بێهیوابوون لەوەی دەرگایان لێ بکەمەوە ، گرنگی پێنادەم باوکم چۆن بیرئەکاتەوەو چی ئەکات ! زۆر لەو توڕەم زۆر زۆر نامەوێت تەنانەت قسەشی لەگەڵ بکەم ! سەیری چوار دەوری ژوورەکەمم کرد هەموو شتێکی ئێرە یادگاریەکە لەگەڵ گیانەکەم ! سەیری هەر شوێنێک بکەم یادگاری ئەوی لەگەڵە !فرمێسک دووبارە لە چاوەکانم هاتە خوارەوە و دووبارە گریام ، سەر مێزی خوێندنەکەم ئەو کاتانەی یارمەتی ئەدام لە ڕاپۆرتەکانم ، ڕەفەی کتێبەکانم کاتێک یارمەتی چاکردنی دام ، سەر جێگاکەم کە لەناو باوەشی ئەخەوتم و بۆنی ئەوم بۆ سیەکانم هەڵەمژی ، بیری ئەو ئەکەم من ڕانەهاتووم ئەو هەمووە لە چاوە ڕەش و جوانەکانی دوور بم من ڕاهاتبووم هەموو خولەکێک لەگەڵی بەسەر ببەم ئەزانم ماوەیەکی زۆر کەمە ئەو ئاەناسم بەڵام ئەو جێگایەکی تایبەتی لە دڵمدا هەبوو ! لە هەموو شتێک تایبەتتر لە هەموو کەسێک تایبەتتر ...

  𝐽. 𝐽𝐾~My Body Guard ✔ Where stories live. Discover now