CHAPTER 24 بەدەست هێنان

371 48 26
                                    


" تۆ لە من تێبگەیت و منیش لێت تێبگەم
هەموو دونیا ئەهێنێت "

" تۆ لە من تێبگەیت و منیش لێت تێبگەم هەموو دونیا ئەهێنێت "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


﴿ پێش چەند کاتژمێرێک ﴾


ئایە یۆنسو هێشتان نەگەڕاوەتەوە ؟

خاتوو کیم وتی کاتێک هاتە ناو ژوورەکە و بینی کە داپیری یۆنسو لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان دانیشتووە وە سەرسوڕماو نەبوو کە یۆنسو لەوێ ئامادە نیە ..

نەخێر هێشتا نەگەڕاوەتەوە ..

داپیری وتی کاتێک کوپە چایەکەی لەسەر مێزی تەنیشتی داناو دایکی یۆنسو لە بەرامبەری دانیشت و بە هێواشی قسەی کرد ..

ئاهـ دڵنیام یۆنسو دووبارە کێشەیەک دروست ئەکات ..

دایکی بە بێزاری و نیگەرانی وتی کاتێک داپیری یۆنسو سەری هەڵبڕی و بە هێواشی وتی

بۆچی کێشە دروست ئەکات ؟ ڕۆیشتووە بۆ بینینی
خۆشەویستەکەی ..

خاتوو کیم بەخێرایی سەیری کردوو بە نیگەرانی قسەی کرد

دایکە !! تۆش باش ئەزانی کە ئەمە مەحاڵە ..

داپیری بە بێزاری چاوی سوڕاند و بەهێواشی قسەی
کردەوە کاتێک سەیری دایکی یۆنسوی کرد

بۆچی مەحاڵە؟ چی وایکردووە مەحاڵ بێت ؟
هێشتاش تێناگەم هاوسەرەکەت بە چ هۆکارێک نایەوێت
پەیوەندی ئەوان قبوڵ بکات ؟

دایکی یۆنسو هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و پاشان بە
بێزاری سەیری بەردەمی ئەکرد ..

ئەو کچەتان وێران کردووە بەهەمان شێوە ئەو کوڕەش
نابینن لە چ بارودۆخێکدان ؟ هەرنەبێت تۆزێک بیر بکەنەوە

دایکی یۆنسو بێدەنگ مایەوە و هیچی نەوت کاتێک دووبارە
بە هێواشی پرسی ..

جونگکوک ئێستا چۆنە ؟

داپیری سەیری کرد و بە دەنگێکی جدی وەڵامی دایەوە

  𝐽. 𝐽𝐾~My Body Guard ✔ Where stories live. Discover now