" هێشتا هەست بە دەست لێدانی تۆ ئەکەم لەسەر دەستەکانم ، هێشتا ئەتوانم ئەو زەردەخەنە جوانەی تۆ لە پشتی سەرمدا وێنە بگرم ، خۆزگە ئێستا لێرە بوویتایە ! "
Jungkook
من لەو خەمەدا ئەخنکێم کە هەردووکمانی دڵتەنگ کرد ،
بیرکردنەوەی ئەوە ئەمکوژێت کە ناتوانم دووبارە بتبینمەوە ، خەمی دووریت وای لێم کردووە کە نەتوانم ئارام بم وردو شکاوی کردووم ، ماوەی یەک هەفتە تێپەڕیوەو هیچ لەبارەت نازانم ! وە لە چاوە جوانەکانت دوورم ..بە دڵێکی شکاو بەسەر شەقامەکان ئەڕۆیشتم ، ئەو ڕێگایەی ماوەیەکی زۆربوو نەمبینیبوو ، ئەو ڕێگایەی بەهۆیەوە تۆم لێی ناسی ئەو ڕێگایەی کە وایکرد بکەوم بۆ چاوەکانت ،
تکایە یارمەتیم بدەن بۆ ئەوەی بەسەر ئەم هەستە تاریکەیا زاڵ بم چونکە پێویستم بە تۆیە خۆشەویستەکەم ..
گەیشتمە بەردەم دەرگای یانەکە .. ئەو شوێنەی ماوەیەکی زۆرە نەمبینیوە .. هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا و سەیریم کرد ، نەگۆڕاوە هەروەکو خۆیەتی تاکە شت کە گۆڕابێت منم ..
کڵاوی هودیەکەم کردە سەرم و بەرەو ژوورەوە بەڕێکەوتم ..
لەگەڵ یەکەم هەنگاوم چاوەکان دووبارە هاتنەوە سەرم ، هەستەکەم بوومەتەوە جیۆن جونگکوکی جاران ، جونگکوکی بێ هەست و بێ هیوا ..جونگکوک ؟
لە جێی خۆم وەستام و ئاوڕم دایەوە بۆ دەنگەکە و بینم کە بەڕێوبەر لەدواوەم وەستاوە بە زەردەخەنەوە .. لە ڕاستیدا هەر ئەو بوو کە زۆری لێم کرد تا بگەڕێمەوە !
ئۆهـ لە کۆتایدا گەیشتی ؟
وتی و هاتە تەنیشتم وەستا و دەستی لەسەر شانم دانا زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد و بەهێواشی وتم
ماوەیەکی زۆرە بەڕێوبەر ..
ئەو سەیری کردم و پاشان بە زەردەخەنەوە وتی
YOU ARE READING
𝐽. 𝐽𝐾~My Body Guard ✔
Romanceخانمە بچوکەکەم تۆ تەنیا نیت تۆ هەمیشە پارێزراویت ! ، من پێم وابوو بوون بە پاسەوان شتێکی ئاساییە بەڵام نەمزانی ئاڵوودە بوونی ئەو کەسەیە کە ئەیپارێزیت ! "هەمیشە دەستت ئەگرم بۆ تەواوی تەمەنم .. هەرگیز دەستت بەرنادەم .. من پاسەوانت ئەبم و لە مەترسیەکان...