" ژیان جوانترینە بە بوونی تۆوە "
بە بێدەنگی سەیری دەستەکانی ئەکرد کە بریندار بوو بوون مێشکی لەگەڵ بیرکردنەوەیەکی قوڵدا بوو هێشتاش هەستی ئەکرد شتەکانی دەوروبەری ئاسایی نەبوونەتەوە .. بێگومان ئەو کچە هێشتا نەبوو بوو بە هی ئەو ! سەرەڕای ئەو بارودۆخەی هەبیبوو هێشتاش بیر و مێشکی لای ئەوە بوو چۆن ئەم شتانە کۆتایی پێبهێنێت ؟ یان چۆن شتەکان ئاسایی بکاتەوە ؟ ئەو نایەوێت بەم شێوەیە بن نایەوێت بە چارەنوس بدۆڕێن وە نایەوێت ئەوانەی دەوروبەریان بڕیار لەسەر ژیانیان بدەن ! ئەو بەڕاستی ئەو کچەی ئەویست ! بەتەواوی !
کووک ؟
هەروەک ئەوەی بیری لێی ئەکردەوە و مێشک و بیر و هۆشی لەلای بوو ئەوەتا دەنگی بیست ! سەری بەرز کردەوەو یۆنسوی بینی کە لە بەردەمیدا وەستابوو لەگەڵ سینیەک خواردن ..
بیر لە چی ئەکەیتەوە ؟
یۆنسو بە هێواشی وتی و لەسەر لێواری جێگاکە دانیشت و سینیە خواردنەکەش لەناو دەستەکانی بوو ..
جونگکوک سەیری ڕوخساری کردوو زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد و بە هێواشی وتی ...هیچ شتێک گیانی من .. تەنیا خەیاڵم ڕۆیشتبوو ..
یۆنسو سەیری کرد و بە هێواشی سەری بە بەڵێ جوڵاند هەرچەنە دڵنیا بوو جونگکوک لەگەڵ بیرکردنەوەکانی لە جەنگدایە ! بەڵام زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد و نەیویست ئەو زیاتر خەمبار بێت و بە هێواشی وتی ..
دەی کووک پێویستە بە باشی ژەمەکەت بخۆیت ..
جونگکوک زەردەخەنەی کردوو بە پێکەنینێکی بچوک وتی
یۆن ئەتەوێت تۆڵەم لێ بکەیتەوە ؟
یۆنسو بە نەرمی پێکەنی و پاشان بە هێواشی دەستی جونگکوکی گرت بە هێواشی وتی
ئێستا ئەتوانم بزانم هەستی نیگەران بوون بۆ
تەندروستی کەسە ئازیزەکەت چۆنە ..
YOU ARE READING
𝐽. 𝐽𝐾~My Body Guard ✔
Romanceخانمە بچوکەکەم تۆ تەنیا نیت تۆ هەمیشە پارێزراویت ! ، من پێم وابوو بوون بە پاسەوان شتێکی ئاساییە بەڵام نەمزانی ئاڵوودە بوونی ئەو کەسەیە کە ئەیپارێزیت ! "هەمیشە دەستت ئەگرم بۆ تەواوی تەمەنم .. هەرگیز دەستت بەرنادەم .. من پاسەوانت ئەبم و لە مەترسیەکان...