" تا ئێستا هەر ساتێک کە پێکەوە بەسەرمان بردووە
زۆر نایاب بوون بەڵام بەڵێنت بێ ئەدەم کە باشترینەکان
هێشتا بەڕێوەیە "﴿ دوای سێ هـــەفـــتـــە لە ڕۆیشتنی ڕۆژەکان و تێپەڕینی چرکەو کاتژمێرەکان ﴾
ئێستا ماوەی سێ هەفتە تێپەڕیوە بەسەر ئەو ڕۆژەی کە بە باشترین ڕۆژەکانی جونگکوک و یۆنسو ناوبرا ، ئێستا پەیوەندیان لەپێشتر نزیکتر بووە لەو ماوەیە یۆنسو بەردەوام سەردانی جونگکوکی ئەکرد و دڵنیا ئەبوویەوە کە تەندروستی باشە یان نا ژیانی ئێستای باشتر بوو ئەڕۆیشتە زانکۆ بە مێشکێکی هێمن و ئەگەڕایەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی بەخێرایی لەگەڵ جونگکوک پەیوەندی تەلەفۆنی بکات وە باس کردنی تەواوی ڕۆژەکەی و بەهەمان شێوە بۆ جونگکوکیش لەدوای ئەوەی زانی تەندروستی باشترە گەڕایەوە سەر ڕاهێنانە چڕەکانی خۆی ئێستا لەڕوی دەرونیەوە باشتر بوو وەک لەو فشارە زۆرەی ماوەیەک پێش ئێستا لەسەری بوو ، هەندێک لە ڕۆژەکان ئەڕۆیشتنە دەرەوە پێکەوە لەگەڵ یۆنسو هەروەها باوکی یۆنسو بەتەواوی ئێستا متمانەی بە جونگکوک هەیە و نێوانی باشە لەگەڵیدا وە نێوانی یۆنسو و باوکی بەهەمان شێوە بەرەو نزیکی ئەڕۆیشت و باشتر بوون ئەوەش زۆر جونگکوکی دڵخۆش ئەکرد چونکە ئەیبینی کە یۆنسو لە جاران دڵخۆشترە و بە بینینی زەردەخەنەکانی هەستی بە ئاسوودەیی ئەکرد ..
لە نیوەڕۆیەکی وەک ئەمڕۆدا ئەو وەستابوو وە دەستی لەناو گیرفانی پانتۆڵەکەی بوو لە کاتێکدا پاڵی دابوویەوە بە ئۆتۆمبێلە بەرزە نوێیەکەی کە لەو ماوەیەدا کڕیبووی پێشتر هەرگیز گرنگی بە بوونی ئۆتۆمبێل نەئەدا بەڵام ئێستا بە بونی کەسێکی تر لەناو ژیانی هەستەکات کە پێویستی پێیەتی .. ئەو لە چاوەڕوانی ئەوەبوو خانمەکەی لە ناو بینای زانکۆکەی بێتە دەرەوە بەو پێیەی ماوەیەکی زۆر بوو چاوەڕوانی بینینی چاوەکانی بوو وە پەرۆش بوو بۆ بینینی ڕوخساری لە کاتێکدا ئەو ماوەی ڕۆژێکە خانمەکەی نەبینیوە و بۆ ئەو وەک چەندین ساڵ وایە ، ئیتر ئەمە خۆشەویستیە ..
سەری هەڵبڕی و ئەوی بینی کە لەناو دەرگای زانکۆکە هاتە دەرەوەو وایکرد زەردەخەنە بکات بە بینینی و ڕوخساری گەش بێتەوەو چاوەکانی ئەدرەوشانەوە بە سەیرکردنی ..
YOU ARE READING
𝐽. 𝐽𝐾~My Body Guard ✔
Romanceخانمە بچوکەکەم تۆ تەنیا نیت تۆ هەمیشە پارێزراویت ! ، من پێم وابوو بوون بە پاسەوان شتێکی ئاساییە بەڵام نەمزانی ئاڵوودە بوونی ئەو کەسەیە کە ئەیپارێزیت ! "هەمیشە دەستت ئەگرم بۆ تەواوی تەمەنم .. هەرگیز دەستت بەرنادەم .. من پاسەوانت ئەبم و لە مەترسیەکان...