" فرمێسک لە دڵەوە دێت نەک لە مێشکەوە "Yunsu
بە بێدەنگی دانیشتبووین لەسەر یەکێک لە مێزی ناو قاوەخانەکە دەستەکانی گرتبووم و تەنیا بە بێدەنگی سەیری بەردەم مێزەکەمان ئەکرد تاکە دەنگێک دەنگی لێدانەکانی دڵمان بوو .. سەرم بەرز کردەوەو سەیری ڕوخساری ئەوم کرد .. ئەوەنە بیری بینینی ڕوخساریم کردبوو خەریک بوو شێت ئەبووم ...
کەواتە هەفتەی داهاتوو دووبارە یاری ئەکەیتەوە ؟
بە هێواشی وتم و ئەو دەستمی توندتر گرت و سەری بە بەڵێ جوڵاند و پاشان سەری بەرز کردەوەو سەیری چاوەکانمی کرد
باوەڕ ناکەن چەن بیری ئەو چاوە ڕەشانەیەم کردبوو ..زۆر دڵم لەسەر ئەم یاریە نیە .. بەڵام ئەمەوێت دووبارە دەست پێبکەمەوە وەکو پێشتر .. وەک ئەوەی پێشتر هەبووم
سەرم بە بەڵێ جوڵاند و سەیری چاوەکانیم کرد ، هەست بە تاوان ئەکەم چونکە باوکم داوای لێکرد ببێتە پاسەوانم و دوایش زۆر بە بێباکی پێی وت بڕوات ..
بمبوورە ..
بە کزی وتم و ئەو سەری بە نەخێر جوڵاند ..
تکایە چیتر داوای لێبووردن مەکە یۆن .. تۆ هیچی هەڵەت نەکردووە ئازیزم ..
سەیری دەستم کرد کە لەناو دەستەکانی بوو وە هیچم نەوت ، چەن باش بوو کە ئەوم ناسی لە ژیانما بەڵام خۆزگە شتەکان بەم شێوەیە نەبونایە ..
زەنگۆڵەی دەرگاکە هەردووکمانی بەهۆش خۆمان هێنایەوە سەیری دەرگاکەمان کرد و داپیرم بینی کە وەستابوو ..
داپیرە ..
بە هێواشی وتم لە جێگاکەم هەستامەوەو جونگکوکیش لەگەڵ منا هەستا ..
ئۆو ببوورن کە کاتەکەم لێتان تێکدا ..
داپیرەم بە زەردەخەنەوە وتی و ویستم قسە بکەم بەڵام جونگکوک پێشتر قسەی کرد
YOU ARE READING
𝐽. 𝐽𝐾~My Body Guard ✔
Romanceخانمە بچوکەکەم تۆ تەنیا نیت تۆ هەمیشە پارێزراویت ! ، من پێم وابوو بوون بە پاسەوان شتێکی ئاساییە بەڵام نەمزانی ئاڵوودە بوونی ئەو کەسەیە کە ئەیپارێزیت ! "هەمیشە دەستت ئەگرم بۆ تەواوی تەمەنم .. هەرگیز دەستت بەرنادەم .. من پاسەوانت ئەبم و لە مەترسیەکان...