" بۆ جیهان لەوانەیە تۆ یەک کەس بیت بەڵام
بۆ من تۆ هەموو جیهانیت ئازیزم "Yunsu
دەرگای ماڵەوەم داخست کاتێک دواجار دوای چەند کاتژمێرێک گەڕامەوە بۆ ماڵەوە ، جونگکوک لە نەخۆشخانە دەرچوو کاتێک دڵنیا بوومەوە لە باری تەندروستی ئەو گەڕامەوە چونکە زۆر شت هەن تا بۆم ڕون ببنەوە ئەمڕۆ ...
لەناو ژووری دانیشتنەکە دایکمم بینی بەتەنیا دانیشتبوو
کاتێک سەیری کردم بەرەو ڕوم هات بەخێرایی و نیگەران دیار بوو ڕوخساری ..یۆنسو ؟ چی ڕویدا ؟
سەیری دایکمم کرد بە تێنەگەیشتنەوە
پاشان بە هێواشی وتم ..مەبەستت چیە دایکە ؟
ئەو بەخێرایی سەیری کردم و دووبارە قسەی کرد
باوکت .. ئەو هاتە نەخۆشخانە وایە ؟
هیچی خراپ نەبوو ؟سەیری ئەوم کردوو بە زەردەخەنەیەکی بچوک
سەرم بە نەخێر جوڵاند وادیارە دایکم هێشتاش
ئاگادار نیە بەوەی باوکم بڕیاری چی داوە ..هەموو شتێک باشە ... ئایە باوکم لەکوێیە ؟
ئەو سەیری کردم بە تێنەگەیشتنەوە و پاشان
بە سەر لێشێواویی وتیلە ژووری کارکردنەکەیەتی ..
سەرم بە بەڵێ جوڵاند و دووبارە پرسیارم کرد
کاتێک هەستم بە بونی داپیرەم نەکرد لێرە ..چی دەربارەی داپیرەم ؟
ئەو سەیری کردم و هەناسەیەکی بێهیوای دایەوە
ئەو باش نیە .. لە ژوورەکەیەتی ..
بە شڵەژاوی سەیریم کرد ..
بۆچی باش نیە ؟ چی ڕویداوە ؟
دایکم سەرەتا بێدەنگ بوو دواتر بە هێواشی
سەیری کردم و قسەی کرد
YOU ARE READING
𝐽. 𝐽𝐾~My Body Guard ✔
Romanceخانمە بچوکەکەم تۆ تەنیا نیت تۆ هەمیشە پارێزراویت ! ، من پێم وابوو بوون بە پاسەوان شتێکی ئاساییە بەڵام نەمزانی ئاڵوودە بوونی ئەو کەسەیە کە ئەیپارێزیت ! "هەمیشە دەستت ئەگرم بۆ تەواوی تەمەنم .. هەرگیز دەستت بەرنادەم .. من پاسەوانت ئەبم و لە مەترسیەکان...