گەشاوەترین شت لەم دونیایە چاوەکانی تۆیە
کاتێک سەیری منی پێ دەکەیت.....
من نامەوێت ئەستێرە ببینم !
بەڵکو ئەمەوێت تا مردن چاوەکانت ببینم !ئەو بە توڕەییەکی زۆرەوە ئۆۆمبێلەکەی لە بەردەم بینایەکی چۆڵ و تەواو نەکراو وەستاند ..
لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی کاتێک جانتایەکی بە دەستەوە بوو بە توڕەیی بەرەو ناوەوەی بیناکە ڕۆیشت و کاتێک گەیشتە جێگای مەبەست بینی کە دووبارە ئەوان لەوێ وەستاون ..ئۆو جیۆن لێرەیە هاوڕێیان !
ئەو وتی و جگەرەکەی فڕێدایە سەری زەویەکە و سەیری جونگکوکی کرد لە کاتێکدا لەسەر کورسیەک دانیشتبوو و چەند پیاوێکیش لە دەوری بوون جونگکوک زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕی کردوو وتی ..
ئەوە تەواوی پارەکەیە !
جونگکوک بە دەنگێکی تەواو توڕە وتی و جانتاکەی بۆیان فڕێدایە سەر زەویەکە ..
لەمڕۆوە ئیتر نامەوێت پەیوەندیم پێوە بکەنەوە ..
جونگکوک وتی و چاوەکانی ڕەش و تۆخ بوون و بە توڕەیی وتی
وە بە هیچ شێوەیەک نامەوێت نزیکی ئەو کچە ببنەوە بۆیە بوەستە لە ناردنی هەڕەشە بەرامبەر بە ئەو !!
جونگکوک وتی هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و دووبارە قسەی کرد بە توڕەیی ..
دڵنیایە دواتر بە مردویی خۆت ئەبینیتەوە ئەگەر بێت و یەک تاڵ قژی ئەو ئازاری پێبگات ! بۆیە دوور بە لێی !
پێشتریش ئاگادارم کردیتەوە !جونگکوک بە توڕەیی وتی و پاشان سەیری ئەوی کردوو دووبارە قسەی کرد ئەو تەواو توڕە بوو !
هەموو ئەو پارەیەی باوکم قەرزاری ئێوە بوو ئێستا تەواو دراوەتەوە !
ئەوەی سەر کورسیەکە برۆیەکی بەرز کردەوەو پێکەنی بە گاڵتەجاڕی ..
هێی جیۆن هێمن بەرەوە کچەکەت هێشتا سەلامەتە
YOU ARE READING
𝐽. 𝐽𝐾~My Body Guard ✔
Romantizmخانمە بچوکەکەم تۆ تەنیا نیت تۆ هەمیشە پارێزراویت ! ، من پێم وابوو بوون بە پاسەوان شتێکی ئاساییە بەڵام نەمزانی ئاڵوودە بوونی ئەو کەسەیە کە ئەیپارێزیت ! "هەمیشە دەستت ئەگرم بۆ تەواوی تەمەنم .. هەرگیز دەستت بەرنادەم .. من پاسەوانت ئەبم و لە مەترسیەکان...