" هیچ شتێک لەوە بە ئازارتر نیە کە
تۆ لە ئازاردا ببینم ! "Yunsu
بە هیوایەکی زۆرەوە گەیشتمە ئێرە دووبارە بەهۆی داپیرەم توانیم لە ماڵەوە بێمە دەرەوە .. توانیم لەو دۆزەخە ڕزگارم ببێت بەڕادەیەکی زۆر زۆر دڵخۆش بووم چونکە دووبارە چاو ڕەشەکەم ئەبینمەوە ، سەیری بەردەم دەرگای چونە ژوورەوەم کرد خەڵکی زۆر لێرە هەبوو وە پێم وابێت دواکەوتووم بۆ کاتی یاریەکە ! ..
بەخێرایی بەرەو ناو خەڵکەکە ڕامکرد بۆ ئەو جێگایەی یاریەکەی لێئەکرێت ، بۆ نزیک ئەو شوێنەی ئازیزەکەم لێی ئەجەنگا دڵم زۆر خێرا لێی ئەدا وەکو شێتێک تەنیا بۆ بینینی ئەو ، ئەوەنە دڵخۆش بووم چونکە دووبارە ئەوم ئەبینیەوە و باوەشم لێی ئەدا ، پێم وابوو هەموو شتێک ئاوا بە بێ هیچ کێشەیەک تەواو ئەبێت بەڵام نەخێر من یۆنسوم هەرگیز نەگونجاوە لە ژیانم دەردەسەری و ناخۆشی بوونی نەبێت ...
خۆشیەکانم تەنیا ساتێک بوون خورپەیەک بەدڵما هات چونکە لە کاتێکدا گەیشتم کە ڕوخساری ئەوم بینی بەتەواوی هەنگاوەکانم خاو بوونەوە .. لە ڕیزی یەکەم لە پێشەوە وەستام .. شۆک بووم بەو دیمەنەی بەردەمم کاتێک ئەو چاوی کەوتە سەر چاوم .. تەنیا سەیری چاوە ڕەشەکانیم کرد ڕوخساری کە بە خوێن داپۆشرابوو وایکرد دڵم ئازاری هەبێت ! چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک ! هەرگیز لەو باوەڕە نەبووم ئەگەر سەیری یاری ڕاستەوخۆی ئەو بکەم بەو شێوەیە بترسم و شڵەژاو بم ..
یاریەکەی بردەوە .. جونگکوکی من یاریەکەی بردەوە بەڵام من تەنیا هۆشم لەلای تەندروستی ئەو بوو ! ئەو باش دیار نەبوو .. ئەو هیلاک دیار بوو تەندروستی باش نەبوو ! دڵم ئەمجارە بەرەو وەستان ڕۆیشت کاتێک لەهۆش خۆی چوو .. ئایە ئەوەی ئێستا ئەیبینم .. ڕاستیە ؟ ..
بەرەو ڕوی ڕۆیشتم بە گریانەوە نەمەتوانی باوەڕ بە چاوەکانم بکەم کاتێک بینیم کە ئەو بەتەواوی هۆشی لەدەست داوە ..
دڵم ئەوەنە خێرا لێی ئەدا ئەوەنە شڵەژاو و ترساو بووم بۆ حاڵی ئەو ئاگاداری چوار دەورم نەبووم کە چی ڕوئەدات ! ..
من بەهیوابووم باوەشت لێبدەم هەروەک بەڵێنم پێت دابوو
YOU ARE READING
𝐽. 𝐽𝐾~My Body Guard ✔
Romanceخانمە بچوکەکەم تۆ تەنیا نیت تۆ هەمیشە پارێزراویت ! ، من پێم وابوو بوون بە پاسەوان شتێکی ئاساییە بەڵام نەمزانی ئاڵوودە بوونی ئەو کەسەیە کە ئەیپارێزیت ! "هەمیشە دەستت ئەگرم بۆ تەواوی تەمەنم .. هەرگیز دەستت بەرنادەم .. من پاسەوانت ئەبم و لە مەترسیەکان...