CHAPTER 19 چاوە جوانەکانی ..

548 81 69
                                    


" بەو پێیەی ئێستا ناتوانم لەگەڵت بم ..
ئەبێت تەنیا بە خەونەوە ڕازی بم .. کە کەی جارێکی تر
دووبارە ئەتوانین پێکەوە بینەوە؟! "

 کە کەی جارێکی تر دووبارە ئەتوانین پێکەوە بینەوە؟! "

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


Jungkook

نەبوونی ئەو بۆشیایەکی ئەوەنە گەورەی لە دڵمدا دروست کردووە کە هیچ کەسێک ناتوانێ پڕی بکاتەوە ئەوەنە جێگای دیارە لەناو ژیانم کە بە ئاسانی هەستی پێ ئەکەیت کە شتێکم لە دەست داوە .. شتێکی زۆر تایبەت و گرنگ ..

شەوی ڕابردوو تا ئەو کاتەی هەستم کرد خەوی لێکەوتووە لەسەر هێڵی پەیوەندی بووین .. ئەوەنە بەهیوای بینینی بووم دووبارە و گوێبیست بوونی دەنگی نەمەویست پەیوەندیەکە کۆتایی پێبهێنم .. هەروەک بەڵێنم بە یۆنی ئازیزم دابوو کە قسە لەگەڵ باوکی ئەکەم گرنگ نیە چی ڕوئەدات و چیم پێ ئەڵێت  تەنیا هیوادارم دەرفەتی ئەوەم پێ بدات کە یۆنسو بۆ من ببێت .. تەنیا هیوادارم ،..

بەیارمەتیت .. هاتووم بۆ بینینی کیم تایهیۆنگ ..

بە هێواشی بە کارمەندی کۆمپانیاکەم وت ، من لێرەم ئەمەوێت قسە لەگەڵ بەڕێز کیم بکەم گرنگی پێ نادەم چی ڕوئەدات چونکە ناتوانم چیتر بەرگە بگرم ..

جونگکوک ؟

تایهیۆنگ هیۆنگ لە دورەوە بانگی کردم  کاتێک بەرەو ڕوم هات بە شێوە کەشخەیەکەی کە قاتی فەرمی و باجی کارمەندی لە مل بوو قژەکانی بەرز کردبوویەوە ..

تۆ هاتیت لە کۆتایدا ..

هیۆنگ وتی و لێم  نزیک بوویەوە بەڵام نیگەران دیار بوو ئەزانم بیر لەچی ئەکاتەوە وە باش ئەزانم کە چەنێک ئەوانم نیگەران کردووە بۆخۆم ..

بەڕێز کیم لە کۆبوونەوەیە ئێستا .. بەڵام وەرە با کەمێک قسە بکەین و دواتر ئەڕۆینە لای ..

هیۆنگ دەستی لەسەر شانم داناو سەرم بە بەڵێ جوڵاند و بەدوایدا ڕۆیشتم بۆناو بەرزکەرەوەکەو بۆ شوێنی کارەکەی کە لە نهۆمێکی بە گشتی چۆڵ بوو تەنیا چەند کارمەندێکی تر لەوێ هەبوون بەو پێیەی بە تایبەت کاریان بۆ بەڕێز کیم ئەکرد تەنیا چەند کارمەندێکی کەم هەبوو لەم نهۆمە  .. لەسەر مێزی کارەکەی دانیشتین ئەو لە شوێنی خۆیداو منیش لە کورسی تەنیشتی ..

  𝐽. 𝐽𝐾~My Body Guard ✔ Where stories live. Discover now