تەنیا دوو جار هەیە کە ئەمەوێت لەگەڵت بم ...
( ئێستاو ، بۆ هەمیشە ! )هەردووکیان دەستی یەکتریان گرتبوو کاتێک بەرەو ناوەوەی شاری یاریەکە بەڕێئەکەوتن بەتەواوی ڕۆژ ئاوا بوو بوو وە شەوێکی تاریک و پڕ ئەستێرەی هەبوو کاتێک جونگکوک و یۆنسو بینیان کە سۆمی و تایهیۆنگ لە دورەوە چاوەڕوانی ئەوانن گەیشتنە نزیکیان و سۆمی و تایهیۆنگ زەردەخەنەیان کرد بۆ ئەوان ...
هێی لە کۆتایدا دوو ئاشقەکەمان لێرەن
سۆمی وتی و پێکەنی وای کرد جونگکوک بە زەردەخەنەوە سەیری یۆنسو بکات وە بێگومان یۆنسو تەنیا بە شەرمەوە پێکەنی ..
هەر باش بوو کە گەیشتن زۆری نەمابوو ببین بە دار و لێرەدا بڕوێین !
تایهیۆنگ بە گاڵتەجاڕی وتی و وایکرد هەموویان پێ بکەنن پێی و جونگکوک چاوەکانی سوڕاند و بە هێواشی وتی
دەی هیۆنگ دووبارە ..
یۆنسو زەردەخەنەی کرد بۆیان کاتێک سۆمی بە دڵخۆشی وتی...
زۆر باشە گەنجەکان ئێستا نۆرەی چیە ؟
تایهیۆنگ بە دڵخۆشی دەستی سۆمی گرت و وتی
تاقیکردنەوەی هەموو یاریەکان ..
با بڕۆین !!!
سۆمی و تایهیۆنگ لە خۆشیدا هەڵبەزینەوەو جونگکوک و یۆنسو تەنیا بە زەردەخەنەوە سەیری ئەوانیان ئەکرد ..
با ئێمەش بڕۆین ئازیزم
جونگکوک وتی و یۆنسوی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا و لەدواوەی
سۆمی و تایهیۆنگ ئەڕۆیشتن ..زۆر باشە با ئەم یاریە تاقیبکەینەوە .. ئەڵێن چی ؟
تایهیۆنگ وتی و هەمویان سەریان بەرز کردەوە بۆ بینینی یاری ( ڕۆڵەر کۆستەر ) یۆنسو بە هێواشی سەیری جونگکوکی کردوو وتی
YOU ARE READING
𝐽. 𝐽𝐾~My Body Guard ✔
Romantiekخانمە بچوکەکەم تۆ تەنیا نیت تۆ هەمیشە پارێزراویت ! ، من پێم وابوو بوون بە پاسەوان شتێکی ئاساییە بەڵام نەمزانی ئاڵوودە بوونی ئەو کەسەیە کە ئەیپارێزیت ! "هەمیشە دەستت ئەگرم بۆ تەواوی تەمەنم .. هەرگیز دەستت بەرنادەم .. من پاسەوانت ئەبم و لە مەترسیەکان...