ـ لـایـەنـی نـوســەر ـ
ڕۆژەکان بە ڕیتمێکی بێدەنگ تێپەڕین.
هۆسۆک سەرەتا سەرنجی گۆڕانکاری خوودی خۆی نەدا.
ئەو شێوازەی کە بیرکردنەوەکانی زۆرتر دەستیان کرد بە وەرچەرخان بەرەو شینای
ئەو شێوازەی کە لە کاتی پیاسەکانیدا ئەوەستا بەو هیوایەی کە بیبینێت
خۆشەویستی نەبوو
شتێکی نەرمتر و ناسکتر بوو
زانخواز بوو
زانخواز بوو دەربارەی شینای و هەموو شتێکی ئەو.درەنگانی پاشنیوەڕۆ بوو کە هۆسۆک دەرگای کتێبخانەکەی کردەوە و چووە ناوەوە.
بۆنی کاغەز و تۆز سیەکانی پڕ کرد
دەزەکردنی تیشکی خۆر لە پەنجەرە کۆنەکانەوە نەخشی نەرمی لەسەر زەوییە دارەکان درووستکردبوو.زەردەیەکی کرد و لەگەڵیدا هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا
بە هێواشی بەناو ڕەفەکان ئەگەڕا .پەنجەکانی بە سووکیی لە بڕبڕەی پشتی کتێبەکان ئەخشان لەکاتی ڕۆشتنیدا.
کتێبخانەکە خەریک بوو چۆڵ بێت چونکە دوانیوەڕۆ بوو
بەڵام هۆسۆک بەزۆری لە نیوەڕۆکاندا کتێب ئەخوێنێتەوە بۆیە ئەو کاتە هات.حەزی لە خوێندەنەوەیە لە کتێبخانە
چونکە بێدەنگی کتێبخانە جیاوازە
بێدەنگیەکە کە تیایدا بیرکردنەوەکان دەتوانن بە ئازادی بوونیان هەبێت.هۆسۆک ئەو کتێبەی دۆزیەوە کە مەبەستی خوێندنەوەی بووە و ڕێگەی خۆی بۆ گۆشەی خوێندنەوە لە پشتی کتێبخانەکە گرتەبەر.
کورسییەکان کۆن بوون
بەڵام جوان و دڵڕفێن بوون
ئەو ماڵە بوو کە لە دەرەوەی وڵات بوو بیری ئەکرد.
YOU ARE READING
ᴏʀᴅɪɴᴀʀʏ.ᴍʏɢ.ʜs ـ ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Short Storyئـافــرەت ڪاڵـا نــیــیــە ، تــا نــێــر بــتــوانــێــت بـە هــەوەزی خـــۆی بـــەڪاری بــێــنــێــت. ــ ئاسایی دەسپێک: ١٦/٩/٢٠٢٤ ڪۆتایی:٢٥/٩/٢٠٢٤