ـ لــایـــەنــــی شـــیـــنـــــای ـ
چەند ڕۆژی یەکەم لە پەرستگا ئاسایی بوو.
ژوورێکی بچووکیان پێشکەش کردم، سادە بەڵام ئاسوودە، جێگایەکی تێدابوو و پەنجەرەیەکی هەبوو کە ڕووی لە باخچەکە بوو.
ڕووناکی نەرمی بەیانی هەمیشە پێش ئەوەی چانسی خەونبینینم هەبێت، لە خەو هەڵیدەستام.
لە بەرامبەر ژوور و ژەمەکان کارم دەکرد.
پاککردنەوە، باخداری، ڕێکخستنی ڕێوڕەسمی بچووک، هەر شتێک کە پێویستیان بێت ئەیکەم.
کارکردن مێشکم سەرقاڵ دەکەن،
بەڵام هەرچەندە خۆمم سەرقاڵ دەکرد،
نەمدەتوانی بیرکردنەوە لە یونگی بوەستێنم.دوای هەفتەیەک لە هاتم بۆ ئێرە منی دۆزیەوە و داوایکرد بگەڕێمەوە،
بەڵام ڕەتمکردەوە،
زۆر بە ڕقیش ڕەتم کردەوە کاتێ گوستیلەیەکی نوێم لە پەنجەیدا بینی.باوەڕکردن بەوەی هاوسەرێکی تری هێناوە قورس بوو.
دوای هەموو ئەو شتانە، بەشێکم هێشتان هیوای ئەوەی هەبوو کە بتوانین ڕێگەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ لای یەکتر بدۆزینەوە.
بەڵام دوای بینینی گوستیلەکە زانیم ئیتر بەشێک نەماوم لە داهاتووی، ڕابردووی ئەوم و زۆر ناخەیەنێت لەبیریشم دەکات.هەموو شەوێک دوای ئەوەی ئەوانی تر دەچنە سەر جێگا، لە تەنیشت پەنجەرەکەوە دادەنیشت
م و بیرم لە یونگی دەکردەوە.
بەڵام زۆرتر بیرکردنەوەکانم بەرەو هۆسۆک دەڕۆیشتن. قسەکانی لە مێشکمدا دەنگیان دەدایەوە، دووبارە و سێبارە دووبارە دەبوونەوە تا بەزەحمەت دەمتوانی بخەوم.
YOU ARE READING
ᴏʀᴅɪɴᴀʀʏ.ᴍʏɢ.ʜs ـ ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Short Storyئـافــرەت ڪاڵـا نــیــیــە ، تــا نــێــر بــتــوانــێــت بـە هــەوەزی خـــۆی بـــەڪاری بــێــنــێــت. ــ ئاسایی دەسپێک: ١٦/٩/٢٠٢٤ ڪۆتایی:٢٥/٩/٢٠٢٤