ـ لــیــەنـــی نووســەر ـ
ئاسمانی دەرەوە خۆڵەمێشییەکی تەماوی بوو،
ڕووناکییەکی ماتی دەخستە ناو ئەو ژوورەی کە شینای تێیدا دانیشتبوو.بە بێ ئاگایی لەو کوپە چاییەی بەیبوونەی دەستی ئەڕوانی،
مێشک و هۆشی هیچ لەو دوونیایە نەبوو.کاتژمێرێک پێش ئێستابوو یونگی بە سادەیی پێی وت کە بابەتی هاوسەرگیریەکەی کردووتە جدی و لە هاوسەرێکی تر ئەگەڕێت.
وشەکانی تەنها وشەیەک نەبوون،
ئامرازێک بوون کە دڵی ئەویان هێواش هێواش لاواز ئەکرد.و هەر بەو شێوەیە یونگی ماڵەکەی بەجێهێشت، شینای لە بێدەنگییەکی سەرسوڕهێنەردا بەجێشت. یەک وشەی تری نەوت، تەنانەت کاتێکی نەبووە بۆ تێگەیشتن لەوەی کە پێی وت. ئێستا دوای چەند کاتژمێرێک قورسایی قسەکانی بە تەواوی لە سنگیدا جێگیر بووبوو.
دڵی بوو بوو بە دوو لەتەوە،
نیوەی خوێناوی مایەوە لەگەڵ تێگەیشتن لەوەی کە بەڕاستی یونکی هاوسەری دووەم دێنێت، نیوەکەی تریشی لە ترسی ئەوەی بە تەنیا بمێنێتەوە خنکا،
خێزانی نەماوە،
یونگی تەنها شتە کە ماویەتی.بەڵام وا ئەویش خەریکی وەلاوەی ئەنێت.
بۆ جاری هەزارەمین فرمێسک لە چاوە هەنگوینیەکانیەوە ڕژان،
تێکەڵ بوون بە چای ناو کوپەکە،
هێواش گریانە بێدەنگەکەی گۆڕا بۆ گریانێکی بەدەنگ.زۆر بێ چارە ماوەتەوە،
گەر کەسێکی تر بێتە نێوان ئەو و یونگیەوە زۆر باش ئەزانێت وەلا ئەنرێت و هێواش هێواش لەبیر ئەکرێت.
YOU ARE READING
ᴏʀᴅɪɴᴀʀʏ.ᴍʏɢ.ʜs ـ ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Short Storyئـافــرەت ڪاڵـا نــیــیــە ، تــا نــێــر بــتــوانــێــت بـە هــەوەزی خـــۆی بـــەڪاری بــێــنــێــت. ــ ئاسایی دەسپێک: ١٦/٩/٢٠٢٤ ڪۆتایی:٢٥/٩/٢٠٢٤