ـ لــایــەنـــی یــونـــگــی ـ
سەختە باوەڕ بکەیت من و شینای چەندە لەیەکتری نزیک بووینەوە.
تەنها چەند مانگێک لەمەوبەربوو کە یەکتریمان نەئەناسی و بێگانەیەک بووین.بەڵام ئێستا وا لێرەم لەگەڵیدا لەسەر مێزی نانخواردن دانیشتووم، پەنجەکانمان لە ژێر مێزی خوانەکەوە لە یەکتر ئاڵاندوون.
دەستگیرانداری شتێک بوو کە پێشتر بەڕاستی بیرم لێ نەکردبۆوە.
هەرگیز خۆمم لەم دۆخەدا بە خەیاڵدا نەدەهات.بەڵام لەناکاو وشەی دەزگیران بوو بە واقیع.
ئێستا لە ماڵی خاتوو جۆنگین دایکی هۆسۆک،
بۆ خوانی ئێوارە بانگی کردبووین،
بەهۆی تەزگیرانی من و شینایەاەچاوێکم لە شینای کرد،
زەردەخەنەکەی لەسەر لێوان بوو،
دڵخۆش دەرئەکەوت،
ئەوە وای لێکردم هەست بە ئاسوودەیی بکەم.بەڵام دەنگێکی بچووک لەناومدا هەبوو کە بەردەوام هەموو شتێک دەخستە ژێر پرسیارەوە. ئایا ئەمە زۆر زوو نەبوو؟
شتێکی تر دڵتەنگی کردووم،
هۆسۆکم لەم بابەتە ئاگادار نەکردووتەوە،
هەرجارێک نامەم بۆی ناردبێت نە باسی شینایم کردووە بۆی نە هەستەکانم،
چونکە شەرمم ئەکرد.بەڵام شتێک هەیە ....هەستێکی سەیر هەر کاتێک بیری لێدەکەمەوە کە کاردانەوەی چۆن دەبێت کاتێک زانی. ڕەنگە بێهیوا بێت لێم ، لەوەیە لێم توڕە بێت، نازانم چی بکەم.
"یونگی باشیت؟" دەنگی شینای منی هێنایەوە دوونیا.
YOU ARE READING
ᴏʀᴅɪɴᴀʀʏ.ᴍʏɢ.ʜs ـ ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Short Storyئـافــرەت ڪاڵـا نــیــیــە ، تــا نــێــر بــتــوانــێــت بـە هــەوەزی خـــۆی بـــەڪاری بــێــنــێــت. ــ ئاسایی دەسپێک: ١٦/٩/٢٠٢٤ ڪۆتایی:٢٥/٩/٢٠٢٤