ᴘᴀʀᴛ - 7 -

112 33 43
                                    


Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.








ـ لــایــەنــی نــووســەر ـ










یونگی کاتێکدا بە شەقامە تەسکەکانی سیئۆلدا پیاسەی ئەکرد لە بیرکردنەوەکانیدا ون بوو بوو.










دەنگێکی بەرزی لە ناکاو ئەوی هێنایەوە ناو واقیع.






دوو پاسکیل لە چوارڕێیانی بەرامبەری توشی پێکدادادانبوون.








یەکێک لە پاسکیلسوارەکان کە کچێکی گەنج بوو، کەوتە سەر زەویەکە،
پاسکیلەکەی لە ژێرەوەیدا خوار بوو بوویەوە.







پاسکیلسوارەکەی تر وەستابوو و لە ژێر هەناسەیدا نەفرەتی دەکرد کاتێک پاسکیلەکەی ڕاست کردەوە و بە خێرایی بەبێ پێدانی نیگای دووەم ڕۆیشت.









یونگی درێغی نەکرد.
پێش ئەوەی مێشکی بتوانێت بیر بکاتەوە و بڕیار بدات، پێیەکانی جووڵاند.










لە تەنیشت کچەکەوە چۆکیدادا ، کە دانیشتبوو و قوڵی گرتبوو.






"باشیت؟" یونگی پرسی، دەنگی ئارام بوو لەهەمان کاتدا نیگەرانیش بوو.






یونگی کە کچەکەی بینی سەرسەم بوو،
"هەمان کچی گەڕەکی ماڵی خێزانی هۆسۆکە" یونگی بیری کردەوە









شینای بە سەرسوڕمانەوە سەیرێکی کرد و بە نەرمی وتی" بـ..باشم"











قژی ڕەشی بە دەوری دەموچاویدا تێکەڵ بوو و برینێکی بچووکلە نێوچاوانی درووست بوو بوو کە کەمێک خوێنی لە ئەچۆڕا.






شینای دەستی بەرز کردەوە، بە سوکی دەستی لە برینەکە دا، وەک ئەوەی تا ئەو ساتە هەستی پێنەکردبێت.













ᴏʀᴅɪɴᴀʀʏ.ᴍʏɢ.ʜs ـ ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now