ᴘᴀʀᴛ - 9 -

95 31 5
                                    

ـ لــایــەنــی یــونگـــی ـ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ـ لــایــەنــی یــونگـــی ـ



























سێ مانگ بەسەر ناسینی شینایدا تێپەڕیووە؟






کات لەوە خێراتر تێپەڕی کە بیرم لێی ئەکردەوە.







  هەموو ڕۆژێک هەموو خوولەکێک زیاتر بیری لێدەکەمەوە، زانخوازی ئەوە بووم کەی جارێکی تر دەیبینمەوە، چاوەڕێی ساتی داهاتوو بووین کە بتوانین پێکەوە دابنیشین و قسە بکەین.








سەرەتا سادە بوو.  بە ڕێکەوت یەکترمان دەبینی یان بە شێوەیەکی ئاسایی لە نزیک پارکەکە کاتمان بەسەر دەبرد، بەڵام لەم دواییانەدا، نەمدەتوانی خۆم بگرم شوێنی نەکەوم.





  بە جۆرێک لە جۆرەکان شینای بووتە بە بەشێکی گەورەی ڕۆژەکانم. 






هەر کاتێک پێکەوەین، جیهان بێدەنگتر دەبێت، وەک ئەوەی هەموو شتێک خاو ببێتەوە تەنها ئێمە بوونمان هەبێت.






  ئەو وام لێ ئەکات هەست بە ئارامی بکەم،
شتێک کە ماوەیەکی زۆرە  هەستم پێ نەکردووە.








وا ئێستاش پاشنیوەڕۆیە و  بەرەو پارکەکە دەچم،
بەو هیوایەی کە شینای لەوێ بێت.







هیچ بیرۆکەیەکم نییە کە بۆچی بەردەوام ئەمەوێت لای بم،
ئایا لەبەر ئەوەیە کە شێوەی ئاخاوتنی ڕەفتاری لەگەڵم شیرینە، یان شتێکی ترە؟  مێشکم لە گرێیەکدایە کە کردنەوەی زۆر ئەستەمە.






ئەم هەستانە، ئەم سەرلێشێواوییەم،  هەموو شتێک نامۆیە،
شتەکان سەیرن،
هەستەکانم،
هەڵسووکەوتەکانم،
بیرکردنەوەکانم،
هەمووی سەیرن.






کاتێک گەیشتمە پارکەکە، بینیم لە ژێر هەمان ئەو دارە دانیشتووە کە زۆرینەی جارەکان لێی دائەنیشێت.






ᴏʀᴅɪɴᴀʀʏ.ᴍʏɢ.ʜs ـ ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now