ـ لــایــەنــی شــیــنـــای ـ
لە گۆشەی ژوورەکە وەستاوم و سەیری شێوازی زەردەخەنەی باوکم دەکەم بۆ مینجون.
هەمیشە هەمان زەردەخەنە بووە پڕ بوو لە شانازی و گەرمی و سۆز،
شتانێک کە هەرگیز ئاڕاستەی منی نەکردوون.توند حەزیەکەمم گرت،
بە زۆر خۆم بێدەنگ هێشتەوە.مینجون لەوەتەی هاتوتەوە وشەیەکی نەوتووە،
بەڵام ئەوە گرنگ نییە،
ئەو ساتەی کە هەنگاوی نایە ماڵەوە دایکم وەخۆکەوت و دڵخۆش بوو،
لە ئێستاوە لە چێشتخانە بوو و خەریکی خواردن درووستکردن بوو."مینجوناهـ شتێکی تایبەتت دەوێت بۆ ژەمی ئێوارە؟خواردنی دڵخوازتم درووست کردووە" دایکم بە بە پێکەنینێکەوە وای وت کە هەموو ماڵەکەی پڕکرد لە دەنگ.
چاوم تروکاند و چاوەکانم گەڕاندەوە سەر زەوی.
بیرم نایە دوایین جار کەی بوو کە کەسێک پرسیاری لێکردم کە ئایا شتێکم دەوێت یا حەز بە چی خواردنێک ئەکەم.دەنگی بەریەکەوتنی قاپەکان لە چێشتخانەکەوە دەنگی دەدایەوە کاتێک مێزەکەم ئامادە ئەکرد.
پاش ئەوەی دڵنیا بوومەوە کە هەموو شتێکم لە شوێنی خۆی داناوە هەنگاوم نایە دواوە.
باوکم دانیشت و زەردەخەنەی کرد کاتێک مینجون لە جێگەی خۆی دانیشت.
باوکم بە دەنگی پڕ لە زانخوازیەوە وتی "کوڕم کار چۆنە؟ دڵنیام زۆر ماندوو ئەبیت"
هەستم بە بەرزبوونەوەی گرێیەک کرد لە قوڕگمدا،
ئازاری گریان بوو دووبارە!
YOU ARE READING
ᴏʀᴅɪɴᴀʀʏ.ᴍʏɢ.ʜs ـ ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Cerita Pendekئـافــرەت ڪاڵـا نــیــیــە ، تــا نــێــر بــتــوانــێــت بـە هــەوەزی خـــۆی بـــەڪاری بــێــنــێــت. ــ ئاسایی دەسپێک: ١٦/٩/٢٠٢٤ ڪۆتایی:٢٥/٩/٢٠٢٤