ـ لــایـــەنــــی نــــووســـەر ـ
هۆسۆک بە قۆرسی خۆی خستە خوێندنەکەیەوە.
ئەو کاتژمێرە درێژانەی لە کتێبخانەدا بەسەری دەبرد و کتێب و تێبینییەکان دەخوێندەوە، ڕێگەیەک بوو بۆ ئەوەی مێشکی سەرقاڵ بکات، بۆ ئەوەی خۆی لەو بیرکردنەوانە بەدوور بگرێت کە کاتێک بە تەنیایە، هێرشیان دەکەنە سەری.
بێدەنگی ژووری بەشەناوخۆییەکەی زۆر بەرز بوو و یادەوەرییەکانی ماڵەوەی ئەهێنایەوە یاد، ئەو ساتانەی کە یونگی و شینای پێکەوە بوون زۆر بە ئازار بوون بۆ بیرکردنەوە لێیان.
هەموو شەوێک، دوای وانەکان، هۆسۆک تا درەنگ دەمێنێتەوە، لە هەموو کەسێک زیاتر ئەخوێنێت.
پرۆفیسۆرەکانی ئاگاداری خۆبەخشییەکەی بوون و زۆری نەخایاند، ماندووبوونەکەی سوودی هەبوو. تا کۆتایی ساڵ بوو بە یەکێک لە ١٠ خوێندکارە سەرەکییەکانی زانکۆکەی.
چانسی مانەوە لە ئەمریکا و بوونی مامۆستای لە زانکۆ پێشکەش کرا، کارێک کە بەڵێنی ژیانێکی ئاسوودە و موچەی زۆری پێ ئەدا.
ئەو ئۆفەرە وەسوەسەئامێز بوو،
بەڵام هۆسۆک دەیزانی کە ناتوانێت قبوڵی بکات.خێزانەکەی پێویستیان پێیەتی،
ئەو تاقانە کوڕەکەیانە،
بەرپرسیارێتی هەیە کە ئاگادار بوونی دایباب و خوشکە تاقانەکەیەتی.بیری لە دایک و باوکی کردەوە،
بیری ئەکردەوە ساڵانێکە بێ گلەیی ئەوەی ویسبێتی پێیانداوە،
بە قورسی کاریان کردووە بۆ ئەوەی هۆسۆک و خوشکی هەست بە کەمی نەکەن، بۆیە بە دڵێکی قورسەوە ئەو پێشنیارەی ڕەتکردەوە.
YOU ARE READING
ᴏʀᴅɪɴᴀʀʏ.ᴍʏɢ.ʜs ـ ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Short Storyئـافــرەت ڪاڵـا نــیــیــە ، تــا نــێــر بــتــوانــێــت بـە هــەوەزی خـــۆی بـــەڪاری بــێــنــێــت. ــ ئاسایی دەسپێک: ١٦/٩/٢٠٢٤ ڪۆتایی:٢٥/٩/٢٠٢٤