ـ لــــایــــەنـــی یـــونــــگــــی ـ
درەنگ بووە،
لەسەر مێزەکەم دانیشتووم و بە بەتاڵی سەیری کاغەزەکانی بەردەمم دەکەم.مێشکم لەم ڕۆژانەدا زۆرجار دەڕوات،
دوور لەو کارەی کە دەبێ سەرنجم لەسەر بێت.ماڵەکە بێدەنگە، زۆر بێدەنگە. گوێم لە شینایە کە لە چێشتخانەدا دەسوڕێتەوە، چرپەی بێهێزی قاپەکان بیرم دەخاتەوە کە هێشتا لەوێیە، هێشتا لەگەڵمدایە، هەرچەندە هەست دەکەم جیهانێک لەیەکتر جیا بووینەتەوە.
پێنج ساڵ. پێنج ساڵی درێژخایەن بەسەر هاوسەرگیریماندا تێپەڕیوە، پڕ لە هیوا و پلان بۆ داهاتوو بووین.
ئەو کاتە دڵخۆش بووین، ئەوەندە پڕ بووین لە خۆشەویستی. بیرمە بیرم لەوە دەکردەوە کە دەتوانین پێکەوە ڕووبەڕووی هەموو شتێک ببینەوە. بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵەکاندا خەونەکانمان دەستیان کرد بە وشکبوونەوە.
گرنگ نییە چەندمان هەوڵداوە،
هێشتان مناڵمان نییە.پزیشکەکان، پسپۆڕان، پشکنینی وڵاتانی دەرەوە هەموویان هەمان شتیان پێ وتین: "هیچ کێشەیەکتان نییە. تەنها سەبر بگرن" بەڵام سەبر شتێکی دڕندانەیە کاتێک ئەو هیوایەی پێیەوە دەلکێنیت دەست دەکات بە هەستکردن وەک لەنگەرێک کە قووڵتر دەتکێشێتە ناو نائومێدیەوە.
لە شوێنی کارەکەم سەرم نزم ئەکەم،
بەڵام هەست دەکەم چاوەکانیان لەسەرمە.هاوکارەکانم ڕێزم لێدەگرن،
پێشتر گفتوگۆی جیاوازمان ئەکرد،
بەڵام ئێستا....ئەوان خۆیان لە باسکردنی خێزانەکانیان بەدوور دەگرن، وەک ئەوەی بترسن لەوەی ئەو شتانەم بیربخەنەوە کە من نیمە.
هەر جارێک کەسێکیان باسی منداڵەکەی دەکات یان شانازی بە هەندێک سەرکەوتنی بچووکیەوە دەکات وەک باوکێک هەست بە کەمی ئەکەم، هەست بە ئیرەیی ئەکەم کە ئەوان خاوەنی مناڵن بەڵام من نا.
YOU ARE READING
ᴏʀᴅɪɴᴀʀʏ.ᴍʏɢ.ʜs ـ ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Storie breviئـافــرەت ڪاڵـا نــیــیــە ، تــا نــێــر بــتــوانــێــت بـە هــەوەزی خـــۆی بـــەڪاری بــێــنــێــت. ــ ئاسایی دەسپێک: ١٦/٩/٢٠٢٤ ڪۆتایی:٢٥/٩/٢٠٢٤