ــ لـــــــایــــــەنــــــــــی هــــــــۆســـــۆڪ ـ
ئەڕۆ زۆر ماندوو بووم لە زانکۆ،
بەڵام کێشەم نییە،
کاتێک ئەگەڕێمەوە ماندووبوونم بوونی نامێنێت.تەنها مانگێکە کە هاوسەرگیریم لەگەڵ شینای کردووە،
هێشتان ڕانەهاتووم،
گەڕەنەوەم بۆ بۆ ماڵەوە ئیتر تەنها گەڕانەوە بۆ ماڵێک نییە گەڕانەوەمە بۆ لای شینای، بۆ لای خاتوونە قەشەنگ و میهرەبانەکەم.
ئۆتۆمبێلەکەم لەبەردەم خانووە بچووک و ئارامەکەمان وەستاند،
زەردەخەنەیەکم دەکرد کاتێک سەیری گڵۆپە زەردەکانم کرد کە لە پەنجەرەکانەوە دەدرەوشانەوە.لە ئۆتۆمبێلەکە هاتمە دەرەوە، هەستم بە جۆشی ئەکرد،
ئەمە هەستی بینینەوەی شینایە دوای ڕۆژێکی درێژی کار.کە دەرگای ماڵەکەم کردەوە بۆنی خواردنەکانی شینای سەرەتا پێشوازیان لێم کرد،
پاشان شینایم بینی کە لە هۆڵەکە وەستابوو،
ئەو زەردەخەنە نەرمەی لەسەر ڕووچسار بوو کە هەمیشە پێم ئەدا." بەخێربێتەوە" شینای بە زەردەخەنەوە وای وت و بەرەو ڕووم هات.
پێویستم بە هیچ نییە جگە لەو،
کە گەیشتە لام ڕامکێشا ماچێکی نەرم،
هەستم بە گەرمی لێوەکانی دەکرد بەرامبەر بە لێوەکانی من.
نەرم و سادە بوو، بەڵام هەموو ئەو هەستانەی هەڵگرتبوو کە نەماندەتوانی بە وشە دەریببڕین.بە توندی لە باوەشم گرت و بە چرپە وتم "بیرم دەکردی"
ممنیش بیرم دەکردی....خواردن ئامادەیە" بە پێکەنینەوە وای وت و تەنها ئەوەندە دوورکەوتەوە کە سەیرم بکات.
YOU ARE READING
ᴏʀᴅɪɴᴀʀʏ.ᴍʏɢ.ʜs ـ ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Storie breviئـافــرەت ڪاڵـا نــیــیــە ، تــا نــێــر بــتــوانــێــت بـە هــەوەزی خـــۆی بـــەڪاری بــێــنــێــت. ــ ئاسایی دەسپێک: ١٦/٩/٢٠٢٤ ڪۆتایی:٢٥/٩/٢٠٢٤