CHAPTER 21 هەوڵدان ..

376 72 107
                                    

" ئەوە بە ئازارە کەسێکت خۆش بوێت بەڵام
نەبێت بە هی تۆ "

هەردووکیان سەرقاڵی دەمەقاڵی بوون کاتێک لەناوەڕاستی ژووری دانیشتنەکە وەستابوون سۆمی لە هەوڵی ئەوەدا بوو براکەی بوەستێنێت لەوەی کە بڕوات بەهۆی ئەوەی هێشتا باری تەندروستی باش نەبوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


هەردووکیان سەرقاڵی دەمەقاڵی بوون کاتێک لەناوەڕاستی ژووری دانیشتنەکە وەستابوون سۆمی لە هەوڵی ئەوەدا بوو براکەی بوەستێنێت لەوەی کە بڕوات بەهۆی ئەوەی هێشتا باری تەندروستی باش نەبوو ..  بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر ئەوەی کە بڕواتە دەرەوەی ماڵەکە و بەردەوام بوو لە ڕەتکردنەوەی قسەی خوشکە گەورەکەی  ...

جونگکوک تۆ باش نیت .. تکایە ئەمە دوابخە سەیری حاڵی خۆت بکە ..

سۆمی وتی و بە باڵا بچوکەکەی بە هێواشی لەبەردەم جونگکوک وەستا تا ڕێگری لێبکات لە ڕۆیشتن بۆ دەرەوەی ماڵەکە ..

نونا .. من گرێبەستم واژۆ کردووە بۆ ئەم یاریە .. ناتوانم ئاوا بە ئاسانی دوای بخەم .. هەروەها من ماوەیەکی زۆرە ڕاهێنانم کردووە بۆ ئەمڕۆ ..

جونگکوک ڕوخساری سۆمی گرت تا بۆی ڕوون بکاتەوە بە شێوەیەکی هێمن ..

جگە لەوەش .. من زۆر باشم سەیرم بکە ..

جونگکوک دووبارە وتی و هەوڵی ڕازی کردنی سۆمی ئەدا

بەڵام کووک تۆ دوێنێ لە نەخۆشخانە دەرچوویت .. سەیری خۆت بکە .. تەندروستیت باش نیە .. هێشتا پلەی گەرمیت بەرزە !!

جونگکوک بە لاوازی سەیری کردوو زەردەخەنەیەکی دڵنیا کەرەوەی پێداو بە هێواشی وتی

چاوەڕوانت ئەبم کاتی یاریەکەم .. لە یادی نەکەیت !

سۆمی هەناسەیەکی بێزاری دایەوەو بە هێواشی وتی

تۆ هەمیشە جونگکوکی کەلە ڕەقیت ..

جونگکوک بە نەرمی زەردەخەنەی بۆی کردوو باوەشی کرد بە سۆمیدا و پاشان وتی

ئەو کەلە ڕەقیەم لە خوشکەکەم بۆ ماوەتەوە ..

سۆمی بە توڕەیی سەیری کرد و بەخێرایی وتی

  𝐽. 𝐽𝐾~My Body Guard ✔ Where stories live. Discover now