〈1〉

2.1K 288 249
                                    







ڤـــۆت بـکــە
وە چێژبــبــینـە لـە خـوێندنـەوە
🤍🌺





















" جۆنگکووک پۆڤ "


بەڕێگـاوە بـووم بەرەو ئەو شـەقامەی
کە هەواڵی برینداربوونی براکـەمـم پێگەیشیت
ئەوەندە خێرا لێدەخوڕم کە ئاگاداری
دەوروبەرم نیم
بەر چاوەکـانم لێڵ بـووە بەهۆی فرمێسک
ناتوانم بەرگەی لەدەستدانی زیاتر بگرم
ئـەو برای خوێنی منە !


ئەوە هەڵەی من بـوو
دەبوو زیاتر لەگەڵیدا ڕۆبچم
پێم وت کە ئەو کارەی دەیکات مەترسی تێدایە
بازرگانی و چوونە نێو کاری وڵاتان

ئەوە هێندە ئاسان نیە ! ، دواجار بەمردنی خۆت کۆتایی دێت دەشێ دووژمنەکانت چاوی لێت بێ
دەمزانی ڕۆژێک ئەوە ڕوودەدات



بەپەلە لە ئۆتۆمبێڵـەکەم دابەزێم
دەنگی ئەنبۆڵانس و ئۆتۆمبێڵی پۆلیس
ئەم ناوەی تەنیبۆوە
خەڵکـەکە بە خەمەوە بەشێوەی بازنەیی
لەناوەڕاستی شەقامەکـە کۆببوونـەوە

بەترسەوە سەیری دەوروبەرم دەکـرد


خێرا ڕامکـرد بەرەو ئەو شوێنەی
کە بەتیپـی زەرد دەورەدرابـوو
پۆلیسـێک بەرەو ڕووم هـات ....
شڵەژاو دەردەکـەوت



" بەڕێز جیۆن لەم ڕێگەیەوە ... "
بەپەلە وتی خێرا دوای کەوتم
گەیانمدیە لای براکـەم کە لەئەرزەکە
بەبرین و خوێنەوە کەوتبوو

" دایهۆن ! "
بەخەمباری وتم خێرا کەوتـمە سەر چۆک
تووند دەستەکانیـم گـرت
بزەیەکی تێکشکاوی بۆم کـرد


" جۆنگ .. "
بەهەناسە تووندیەوە وتی
چاوەکانی دەکرانەوە و دادەخران

" سەیرکە هەموو شتێک باش دەبێت
بەڵێن دەدەم ئەو ئازارە تێدەپەڕێنی "
بەزۆر هەوڵم دا فرمێسکەکانـم ڕاگـرم
توونتر دەستیم گرت


" نـا جۆنگ ، گوێم بۆ بگرە ... "
ساتێک بێدەنگ بوو هەناسەی قوڵی دەدا


" جۆنگ ... کچەکەم تکایە ئاگاداری ئەو بـبـە
تـۆ تاکە خێزانی ئەوی ....( ساتێک بەقوڕسی هەناسەی دا ) ئەمە دوا ... وەسیەتی ... منـە "
هەموو وشەکانی یەک بەیەک
بەهەناسەی سەختەوە دەربڕی



چاوەڕێ بوو زیاتر بڵێ
دەبوو زیاتری لێوە ببیستـم
بەڵام ....
لەناکاو بێدەنگی باڵی کێشا بەسەر هەموو ئەو ناوەدا
بۆ ساتێک بە بەتاڵـی سەیری ڕوخساریم کرد
فرمێسکێک بەچاویەوە هاتـە خوارەوە
فرمێسکێکی سارد ....



جــیـۆنــی مــامـــم | 𝙅.𝙅𝙆✔Where stories live. Discover now