〈18〉

811 202 313
                                    











ڤـــۆت بـــکە پێش خـوێندنەوە
🤍🌷





















" جـۆنگـکووک پـۆڤ "



دووبـارە هەمان کارم کـرد
وابزانم ئیتر بۆتە کاری ڕۆژانـەم
حەبێکی دیکەم خستە نێو خواردنەوەکەیەوە
ئەمە دەکـەم چونکـە دەزانم
هانـا هەستی بە شتی نامـۆ کردووە
بەتایبەت لەنێوان من و ئیمی
ئـێستاش دووبارە بەقوڵی لەخـەودایە
کەوایـە بەختی منە گەر ئێستا بـڕۆم
بەهێواشی دەرگای ژوورەکـەمانـم کردەوە




حەزم لەوە نەبوو
کاتێ بەوجۆرە تووندڕەویە ڕەفتار لەکەڵ ئیمی کرد
دەزانـم هەق بە ئـەوە بەڵام
دەبـوو نیشانی بدەم ، کە منی هەیـە
وە کاتێ زانیم جیمینی نەفرەتی چی کردووە
زۆر زیاتر ڕقهەڵگر بووم لەبەرامبەری
تا توانیم ئازاریم دا پاشان دەرمکـرد
هەر ئەوە شایەنیەتـی ...!




بەهێواشی دەرگای ژووری ئیمی کردەوە
پاشان لەدوای خـۆم دامخـست
سەیری لای جێگاکەم کـرد
پشتی لێم کردبـوو ، پێم وابـوو
دووبارە بە ساختەیی خۆی نواندبێت
بەڵام کە نزیکتر بوومەوە
زانیم بەڕاستی خەوتووە ...
بێهیوا مامەوە ، دەمویست قسەی لەگەڵ بکەم
بەتایبەت چاککردنەوە نێوانمـان




قێز لە هانـا دەکەمەوە
بەتایبەت ئەو ڕەفتارانەی کە خۆم
لەبەردەم ئەودا ئەمڕۆ ئەنجامـم دا
تاکە هۆکار کە وای کرد ئەوە بکـەم ، ئیمی بوو
خۆشحاڵ بووم کە بینیم بەچاوی ئیرەیی سەیرم دەکـات زانیم خەریـکە ئیرەیی دەبات
منیش تەنها دەمویست بەوە بزانـم ....



لەلایەکی جێگـاکەی دانیشتـم
کەمێک لە ڕووخـساری وردبـوومـەوە
مۆبایلەکەی ئەوم لە گیرفانم دەهێنـا
کەمێک بەنێویدا گەڕام
پاشان لەسەر مێزی تەنیشت جێگاکە دامنـا
تاکـە شتـە ڕقی لێیـە دەستی بەسەردا بگـرم
بەڵام وانەیەکـی چـاک بـوو
هەروەها بۆ جیمینیش
چیتر لێرە نیە و کارم بۆ ناکـات




حەزم لەوە نەبوو بگەڕێمەوە ژوورەکەمان
بۆیـە هەڵسامەوە و چوومە لایەکەی تـر
بەلەسەرخۆیی دانیشتـم لەسەر جێگاکە
پاشان جێگەی خۆم کردەوە
خۆم خشانـدە ژێر لێفەکـەی ....
ڕووم لە ئـەو کـرد
لەکاتێکا ئەو پشتـی لێم بـوو



قۆڵی ڕاستـم کە تاتۆ نەخشراو بـوو
بەنەرمی بردمە ژێر کەمەری و ڕامکێشـا
جەستـە بچکۆلەکەیم لەنێو باوەشم شاردەوە
چەناگـەم بەنەرمی لەسەر سەری دانـا
ماوەیەکی زۆرە ئەو باوەشەم نەبـووە
بیری هەموو وردەکایەکانی دەکـەم
لەگـەڵ هەر نەفەسێک هەڵمدەکێشـا
بۆنە شیرینەکەی بۆ لووتـم دەهات


جــیـۆنــی مــامـــم | 𝙅.𝙅𝙆✔Where stories live. Discover now