〈5〉

1K 206 71
                                    

ڤـــۆت بـــکە
وەک ڕێزێـك لە ماندوو بوونـم
🤍🌷





















نــووســەر پـۆڤ :-



جیمین ئۆتۆمبێڵـەکەی لەبەردەم
قوتابخانە نوێیەکە وەستـاند
ئیمی حەزی لەوە نەبوو کە جۆنگکووک
قوتابخانەکەشی گۆڕیوە
ئەو زۆر خراپە لە تێکەڵ بوونی لەگەڵ خەڵکا
کەسێکی گۆشەگیرە و بێدەنگـە
بۆیە ئەو کارە بێزاری بۆ هێنـا


ئیمی لە ئۆتۆمبێڵـەکەی جیمین دابەزی
پێی سەر بوو جیمینیش لەگەڵیدا دابەزی
بەچاوێکی نامۆ سەیری کرد
لەکاتێکا خەریکی لەشان کردنی جانتاکەی بوو
پاشان چاوەکانی سووڕاند
بەرەو ناوەوەی قوتابخانەکە هەنگاوی نا



ئیمی :-
خۆ ناتەوێ تا نێو قوتابخانەش لەگەڵما بێیت ؟
" بەتوانجەوە وتی کاتێ لەپێشیەوە دەڕۆشت "

جیمین :-
فرمانـی جۆنگکووکە
" بەدەنگێکی سارد و جددی وتی "






ئیمی لەسەرووی شانیەوە ئاوڕێکی بۆ دایەوە
چاوەکانی بە تووڕەیی لەسەر جێگیرکرد
پاشان بە هەناسەیەکی بێزاری
سەیری پێشەوەی کردەوە
پێی وایە تاکە وشەیە ئەمڕۆ زۆر دەیبیستێ !



هەردووکیان بەرەو ژوورەوە چـوون
وادیارە هێشتا کاتێکی باشیان ماوە
تا وانەی یەکەم دەست پێ بکــات
ئیمی لەنێو ڕاڕاوی قوتابخانەکە دەڕۆشت
جیمین لەدوای ئەوەوە بوو
وەک پاسەوانێکی تووڕە و جددی
سەیری سوچ بە سوچی شوێنەکەی دەکرد



قوتابیەکان بە چاوێکی سەیر و نامۆ
لە جیمین و ئیمی دەڕوانـن
چونکە لێرەدا مەگەر دوو بۆ سێیان کەس
بەهۆی دەوڵەمەندیانەوە پاسەوانیان هەبێت
گەر نا ئەمە لێرەدا شتێکی نامۆیـە


ئیمی بە شەرمەوە سەیری کەسەکانی دەکرد
کچەکان خەریکی ڕابواردن
وە قسەکردن و گاڵتەپێکردن بوون
بەو کچانەی کە شەرمن و گۆشەگیرن
هیوادەخوازێ بۆ ئەویش وانەبـن ....


ئیمی :-
دەی خۆ ناتەوێ تا نێو ژوورەکەش لەگەڵما بێیت !
" بەچرپەیەکی تووڕە و شەرمەزاری وتی "

جیمین :-
لەدەرەوەی ژوورەکەت دەوەستم
" بەئاسایی وتی کاتێ لەبەردەم ژوورێ وەستان "


ئیمی سەیری
شێواز و هەڵسوکەوتی جیمینی دەکرد
زۆر جددی و تووڕە دیارە
سەیری قوتابیەکانیتری دەکرد کە چۆن
لەنێوان خۆیان بە پستە پست قسەدەکەن
حەزی لەوە نەبوو جیمین بەو حاڵەی گەیاندووە
پشتی لێی کرد و چوویە ژوورەوە
جیمینیش لەوێ وەستا بۆ پاسەوانی ......



جــیـۆنــی مــامـــم | 𝙅.𝙅𝙆✔Where stories live. Discover now