〈9〉

858 190 102
                                    






ڤـــۆت بـــکە کیوتــی
چێژ ببینـە لە خوێندنەوەی چیڕۆکەکەم
💗🌷

















" ئـیمـی پـۆڤ "

هەر لەگەڵ ئەوەی جیمین ئۆتۆمبێڵەکەی
لەبەردەم ماڵەکەمان وەستاند
سەیری دەرەوەم کـرد
هەر ئەو ساتەش بوو کاتێ جۆنگکووک ئۆتۆمبێڵەکەی لە گەراجی ماڵەکە پاڕک دەکـرد
گەدەم کەوتە ئازار
سەیرێکی جیمینم کردەوە
ئەویش بەهەمان جۆر سەیری کردم

بەڵام جیمین بەبێ هیچ قسەیەک دابەزی
خێرا لەدوای ئەویش من دابەزیم
بەر لەوەی ڕێگەی بدەم بچێتە لای جۆنگکووک
خێرا پێشیم گرت
بەمەبەستی ئەوەی دڵنیاببمەوە
کە هیچ شتێک نادرکێنێ !


جیمین :-
ئەرێ کێشەت چیە ؟
" بە تۆنێکی بێزاری وتی "

ئیمی :-
هیچی پێ ناڵێیت وایە ؟؟
" بە ترسەوە خێرا پرسیم "



جیمین دەمی کردەوە تا قسەیەک بڵێ
" لەکوێ بوون ؟ "
بەڵام دەنگی جۆنگکووک بێدەنگی کرد
چاوەکانم لەبێهیواییدا داخست
چاوم کردەوە و ڕووم لەو کرد
ئەو بە ڕووخسارێکی جددی و تووڕە سەیری دەکردم
بەلاچاوێک سەیری جیمینم کردەوە

بەچاوەکانم خەریکم لێی بپاڕێمەوە
گەر جۆنگکووک بزانێ لەناودەچـم
جیمین سەیرێکی کردم لەسەرەوە بۆ خوارەوە
پاشان بە ڕوویەکی ئاسایی
سەیری جۆنگکووکی کردەوە
لەکاتێکا ئەو بە تووڕەیی سەیرمان دەکات



جیمین :-
لەڕێگای گەڕانەوە بینیم
پێم باش بوو لەگەڵ خۆما بیگەڕێنمەوە
" لەگەڵ کۆتا ڕستە چاوی خستە سەرم "

جۆنگکووک :-
ساتی گەڕانەوەی 20 خولەک تێپەڕیوە جیمین
" بەتووندی ددانەکانی لەیەک دا "





جیمین سەیرێکی کردم و چاوی لادا
نەفرەت بۆچی هێندە بە گومانە !!
لەبێ هیواییدا هەناسەم تووند ببوو ....
بوێریم نەبوو سەیری جۆنگکووک بکەم
گەر سەیری بکەم یەکسەر تێدەگات بۆچی ئاوام
چونکە گومان دەکەم ئێستا دوودڵ دەردەکەوم


جیمین :-
چـونکە کەمێک بەنێو بازاڕ سوڕاینەوە
" بەکورتی وەڵامی دایەوە بزەیەکی کرد "

ئیمی :-
چی ئایا مافم نیە کەمێک بچمە دەرەوە ؟
وەک دەبینی بەتەنها نەبووم ....
" بە خەمباریەکی ساختە وتم قۆڵەکانم
لەیەکتر گرێدا "



جۆنگکووک بەبێ دەنگی سەیری کردین
چاوی لەمنەوە دەبردە سەر جیمین وە دووبارە بۆ من
هەناسەیەکی قوڵی دایەوە
" بەهەرحاڵ با بچینە ژوورەوە "
لەکۆتاییدا بە دەنگێکی هێمن وتی
لەبەردەم خۆم بزەیەکم کرد
هەناسەیەکی سوپاسگوزاریم دایەوە


جــیـۆنــی مــامـــم | 𝙅.𝙅𝙆✔Where stories live. Discover now