〈2〉

1.1K 239 224
                                    



ڤــۆت بـکە بـەر لەخوێندنـەوە
🤍🍒
















" نـووســەر پـۆڤ "




جۆنگکووک خەریکـی لێخوڕین بوو
بەرەو ڕێگەی ماڵـەوە
جار جارە سەیری تەنیشت خۆی دەکات
چاوەکانی لە بێزاریدا دەسووڕێنێت
کاتێ دەبینێ ئیمی هێشتا دەگری
بەزۆر خۆی گـرتـووە تا هیچ هەڵەیەک نەکـات
یـان هاواری بەسەرا نەکـات





" بـێدەنگ دەبی ئیتر ؟ "
جۆنگکووک وتی لەگەڵ دەنگە سارد و فرمانیـەکەی
ئیمی بەچاوە سووربۆوەکـانی سەیری کرد


ئیمی :-
من بـاوکم مردووە مامـە ، ئەتەوێ چۆن بم ؟
تکـایە دەمەوێ بیبینـم
" بەبێزاری و دەنگێکی ناڕەزایی وتی "


جۆنگکووک :-
لەساتی مەڕاسیمی ناشتـنەکە
دەتوانی بیبینـی
"

بەساردی وتی چاوی لەڕێگـاکە بـوو "





ئیمی هەنسکێکی باوەڕپێنەکراوی دایەوە
تێناگـات جۆنگکووک چی لێ هاتووە
هەرگیز مامی بەو جۆرە تووند و بێزاریە نەبینیوە
نەیویست لەوە زیاتـر تووڕەی بکات
چاوی خستەوە لای جامەکەی تەنیشتی



لەیەک ساتدا
هەستی ناخۆش و ترسی بۆ درووست بـوو
برۆکانی هێنایەوە یـەک بیردەکـاتەوە
کـە ئەمە هەمان ڕێگەی ماڵـەکەی جۆنگکووک نیە
بۆچی بەم ڕێگـا نوێیە تێدەپەڕن ؟






ئیمی :-
بۆ کوێ دەچین ؟
" بەتێنەگەیشتنەوە پرسـی سەیری کرد "

جۆنگکووک :-
مـاڵـەوە ....
" بەکورتی وتی سەیرێکی کرد "

ئیمی :-
بەڵام ئەم ڕێگەیە ڕاست نیە ...
" بەدەنگێکی کز وتـی
کاتێ سەیری پێش خۆی دەکـرد "





جـۆنگکووک بێدەنگی هەڵبژارد
بێگومان بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکەی
دەبوو ماڵێکی نوێی هەبێت
بۆیە هەرزوو موڵـکـەکانی دایهۆنی برای فرۆشـت
تا بتوانێ بە مەرامـی خۆی بگـات
وا بیردەکاتەوە ماڵ و سامانەکە لەدوای خۆی
سوودی پێ ناگەیەنێت بۆیە هەمووی فرۆشـت



وە کاتێ جۆنگکووک بچووک بـوو
براگەورەکەی دایهۆن
موڵکێکی ئێجگار باشی وەرگرت لەلایەن باوکیانەوە
کە ئێستا مردووە ....
بەهۆی ئەوەی دایهۆن هاوسەری هەبوو
وە خەریک بوو کچەکەیان لەدایک دەبوو
باوکیان هەموو موڵکەکەی کرد بەناوی دایهۆنەوە
هەرچەندە جۆنگکووک ڕقی لەوە بوو




بەڵام کاتێ ئیمی لەدایک بـوو بەهیچ جۆرێک
ڕقهەڵگر نەبوو
بەتایبەت بەرامبەر برا گـەورەکەی
عەتمەن لەمەدا مەبەستـی خۆی هەبـوو .....


جــیـۆنــی مــامـــم | 𝙅.𝙅𝙆✔Where stories live. Discover now