ڤــۆت بکـــە
وەک ڕێزێـك لـە ماندوو بوونـم
🤍🌷" نووســەر پــۆڤ "
هەردوو خێزانـەکە بەمەبەستی
بەیەك گەیاندنـی دوو گەنج کۆبـبـوونـەوە
ڕەینـا بەتەنها لەقەنەفەیەکی تاک دانیشتووە
ئیمی لەلای جیمین دانیشتبـوو
وە جۆنگکووک بەتەنها
لەبەرامبەر هانا دانیشتـبـوو
هەوڵی دەدا بێزار دەرنەکەوێ
وە زۆریش چاوی لێ نەکـاتهـانـا کچێکی تەمەن 21 سـاڵ بـوو
جیاوازی تەمەنی لەگەڵ جۆنگکووک
تەنهـا 2 ساڵ بـوو
وەک خانمێکی جوان و شۆخ و شەنگ دەردەکەوت
ئیمی زۆر جار بینیویەتی
ئەوکاتانەی لەلای داپیرەی کاری کردووە
بـەڵام بەهیچ جۆرێک حەز بەچارەی ناکات
چونکـە خۆبەزلزانـە
ئیمی :-
ئەرێ تەنها منـم حەزم بەچارەی نیە ؟
" بەچرپەیەکی بێزاری لەتەنیشت جیمین وتی "جیمین :-
لـەوەدا هاوڕاتـم
" ئەویش بەهەمان جۆر وتی "ئیمی :-
نازانـم داپیرەم بۆچی لەو هەمووە
خاتوو هانای هەڵبژاردووە بۆ مامـم
" کاتێ پشتی دا بەقەنەفەکە و بەبێزاری چاوی سوڕاند "" بـۆ مـامـت ؟ "
جیمین بەتۆنێکی گاڵتەجاڕی وتی
بەچاوێکی باوەڕپێنەکراوی سەیری ئیمی کرد
ئیمی بەتێنەگەیشتنەوە سەیری کرد
وەک ئەوە بوو جیمین ئاگادار بێت
لەوەی ئیمی هەموو شتێک دەزانێتئیمی :-
ئـێستا ئەمە واتای چیە ؟
" بەگرژیەوە وتی چاوی لێ دووخستەوە "جیمین :-
بەجۆرێک خۆت گێل کردووە
وەک ئەوەی نەزانیت جۆنگکووک مامـت نیە
" بەگاڵتەجاڕی سەیریکرد "ئیمی بەتووڕەیی ڕووی بەرەو جیمین سوڕاند
هەرچەنێک دەیویست بەرگری بکات
نەیویست جیمین تێبگات لەوەی
کە هەموو شتێکی بۆ دەرکەوتووە
دەمی کردەوە بۆ وەڵامدانەوە
" ششش گەمژەینـە ئێرەش ماڵەوە نیە
دواتر شەڕکـەن ! "
داپیرە ڕەینـا لەملایەوە بەتۆنێکی نزم
وە بە تووڕەییەوە وتی تا بێدەنگ بنپـاشان هەردووکیان
بۆ ساتێک بە گرژیەوە سەیری یەکیان کرد
دواتر بەبێزاری سەیری پێشەوەیان کردەوە
هانـا خەریکی قاوە دانان بوو
ئیمی بەبێزاری سەیری هانای دەکرد
کە خەریکی دانانی قاوە بوو بۆ جۆنگکووک
بەجۆرێک هەوڵی دەدا ناسک دەرکەوێ
چاوەکانی سوڕاند و سەیری لایەکی دیکەی کرد' ئـەم پڕۆسـە بێـزارکـەرە کەی تەواو دەبێ ! '
لەدڵی خۆیدا بەتووڕەیی وتی
بەڕقەوە کوپی قاوەکەی هەڵگرت
هەندێکی لێ خواردەوە
لانی کەم هەندێ کات بەوە بەسەر ببات
تاکو ئەوانیش تەواو دەبن
لەڕاگەیاندنی هەردوولا وەک
دەستگیراندار .....
YOU ARE READING
جــیـۆنــی مــامـــم | 𝙅.𝙅𝙆✔
Romanceجیۆن جۆنگکووک ، لەشەوێکی ئاساییدا هەواڵی مەرگی برا خۆشەویستەڪەی پێدەگات ئـەو پێویست بوو دوا وەسیەتی برا کۆچڪردووەڪەی بهێنێتە دی ڪە ڪچە 17 ساڵانەڪەی لەخۆ بگرێت تەنهــا وەک مــامێــك سەرپەرشتی بەخێوڪردنی بڪــات بەڵام چی گەر جۆنگکووک لـەو وەسیەتە هەڵگە...