ڤــــۆت بــــکە
پێــش ئـەوەی بیخـوێنـیتـەوە
🤍🌷"
جۆنگکـووک پـۆڤ "
بـەماندوێتی لەئۆتۆمبێڵـەکەم دابەزیم
هەر بەڕێگاوە کە دەڕۆشتـم
پەنجەم نا بەسویچی ئۆتۆمبێڵـەکە
دەنگی قوفڵکردنەکە هات و چوومە ژوورەوە
بەبێزاری دەستم بەملمەوە گرتووە
خەریکی مەساجپێکردنی بوومئـەمڕۆ زۆر ماندووم
بەردەوام چاوم لەشاشەی لاپتۆپەکەم بڕیوە
دەبـوو هۆکاری کوژرانی دایهۆن بدۆزمەوە
بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو
ئـەو بکوژە نەفرەتیە
هیچ جێپەنجەیەکی دیار نەبـوو
بەهۆی ئەوەیە پۆلیسیش بەڵگەی تەواوی نیە
کە بەڕاستی کێ هۆکاری مردنی بـوو .....!دەرگاکەم کردەوە
یەکسـەر بەرەو هۆڵـەکە هەنگـاوم نا
دەنگـە دەنگێک نەبوو
بەسەرسامی سەیری دەوروبەرم دەکەم
پێم وابـوو ئیمی و هانا خەوتبـن
بەڵام هێشتا کات درەنگی نەکردووە
تازە 8 ی ئێوارەیـە
لەپـڕێکا سەیری دواوەم کـرد
کاتێ دەنگی هەنگاونانم بیسـت" لەکۆتایـیا گەڕایتـەوە ! "
لەناخـەوە گەش بوومەوە
کە بینیم ئیمی لەلای دەرگای هۆڵـەکە وەستاوە
بەڵام جۆرێـک گرژ دەردەکەوێ
برۆکانم لەیەک جووتکـرد
تێنەگەیشتـم بۆچی هێندە تووڕەیـە !
بەئاسایی هەنگاوی نا بەرەو منجۆنگکووک :-
ئـازیزەکەم بیری منی کردووە ؟
" بەخەندەیەکی گاڵتەئامێز وتـم "قۆڵەکانـم کردەوە تا لەئامێزی بگرم
بەڵام بەڕقەوە خۆی لێم بەدوور گرت
بەتێنەگەیشتنەوە لێم ڕوانـی
" مـن خزمەتکاری ژنـە بێ ڕەوشتەکەت نیم
بەڕێز جیۆن ! "
ئیمی بەتۆنێکی پڕ لە تووڕەیی وتی
لەکاتێکا پەنجەیەکی بەدەوری هۆڵەکە دەسوڕاندەوە
لەتووڕەییدا برۆیەکانم بەهێواشی گرژ کرد
کاری پێ کردووە !!جۆنگکووک :-
ئـەو کـاری پێت کردووە ؟
" بەتۆنێکی تووڕە و سارد وتم "ئیمی :-
من لەگاڵتەجاڕ دەچـم ؟
وادیـارە منت بۆ خزمەتکردنی ئەو ناحەزە
هێناوە بۆ ئەم ماڵە نەفرەتیە !
" بەڕقەوە وتی و سەیری دەکردم "بۆ کەمێک وەستام و سەیریم کـرد
کەوایە هەموو ئەو کاتەی
من لێرە نەبووم و خەریکی کار بووم
هانـا لێرە سوودی وەرگرتووە
تاکو کاری پێ بکـات بەجۆرێک وەک خزمەتکار !
بەڵام من ڕێگە بەوە نادەم
ئەو لێرە بەدڵی خۆی هەموو شتێک دەکات
بەڵام گەر هانا ، ناچاری کارێکی بکات
بێگومان ئازاری دەدەم
YOU ARE READING
جــیـۆنــی مــامـــم | 𝙅.𝙅𝙆✔
Romanceجیۆن جۆنگکووک ، لەشەوێکی ئاساییدا هەواڵی مەرگی برا خۆشەویستەڪەی پێدەگات ئـەو پێویست بوو دوا وەسیەتی برا کۆچڪردووەڪەی بهێنێتە دی ڪە ڪچە 17 ساڵانەڪەی لەخۆ بگرێت تەنهــا وەک مــامێــك سەرپەرشتی بەخێوڪردنی بڪــات بەڵام چی گەر جۆنگکووک لـەو وەسیەتە هەڵگە...