〈3〉

1.2K 213 88
                                    




ڤـــۆت بــکە پـێش خوێندنـەوە
💕🍒









"نــووســەر پــۆڤ"





هەموو ئەوانەی خزم و کەسانی نزیکی دایهۆن بوون
ئـەمڕۆ لە هۆڵـێک کۆببوونەوە
کەشێکی تەواو ناخۆش و بێدەنگ هەبـوو
هەموو خەڵکەکە جلی فەرمی ڕەشیان پۆشی بوو
جۆنگکووک بەدڵێکی ساردەوە
لەبەردەم ئەو وێنەیە وەستاوە
کە تاجـە گوڵێکی لەسەرە ... وێنەی براکەی بوو



بە چاوێکی خەمبارانە لێی دەڕوانـێ
لەڕووکەش وەک پیاوێکی زاڵ و بەهێز دەبینرێ
بەڵام چی دەربارەی ناخی ؟
خۆ ئەوان برای ڕاستەقینـەن
ئاخر چۆن چارەنووس هێندە زاڵـمە
برا خوێنیەکەی لێی سەنـدەوە .....


بەزۆر فرمێسکەکـانی ڕاگرتـووە
بینینی ئیمی کە بەو جۆرە ڕوخاوە و دەگری
وای لێ دەکرد زیاتر هەسـت بە شکان بکات
ئەو شایەنی چەشتنی ئازارێکی
لەخۆی گەورەتر نـەبوو


چاوی کـەوتـە سـەر ئیمی
کە لەبەردەمـی لەسەر چۆک کەوتـووە
وێنەیەکی دایهۆن لەباوەشیەتی
زۆر بەکوڵ دەگـری هەموو ئەوانەی ئێرە
بەچاوێکی بەزەیی سەیری ئەو کچـە داماوە دەکەن
کەس ناتوانێ لەبەردەمیدا
خۆی بگرێ و دڵتـەنگ نەبـێ ....


دەیویسـت دانەوێت و ئارامی کاتەوە
لەو ساتەدا یەکێ دەستی خستە سەر شانی
جۆنگکووک ئاوڕی بۆ دایەوە
ئـەوە هاوڕێکـەی بـوو جیمیـن
بەخەمباری سەیری کـرد و خۆی ڕاست کـردەوە


جیمین :-
خودا ئارامیت پێ بـبـەخشێ براکەم
" بەدەنگێکی ئارام وتـی دەستی لەسەر شانی دانابوو "

جۆنگکووک :-
سوپاس بۆ ئامادە بوونت جیمین
" بەدڵتەنگـی وتی چاوی بڕیەوە پێشەوە "


مـاوەیـەکی باش تێپەڕی
خەڵـکەکە بەرە بەرە کەم دەبوونەوە
هەندێکی مابوونەوە بۆ سەرەخۆشـی
جۆنگـکووک کز و مات بـبـوو
تەنها لەوێنەی برا ئازیزەکـەی دەڕوانـی
ئازارێکی نەبڕاوە دڵـی دەگوشـی
جیمین دواجار لەلای ئیمی هەڵسایـەوە


کۆمەڵێک قسەی بۆ کرد هیوای پێبەخشی
بەڵام دیارە ڕۆژێکی هەڵەیە
تا هیوا بـە دڵی ئەو کچـە ڕوخاوە بـبـەخشرێ !
بۆیە وازی لێ هـێنا و ڕۆشتەوە لای جۆنگکووک
جیمین بەگومانەوە لێی ڕوانـی
برۆیەکانی هێنایەوە یەک



جیمین :-
هێشتا نازانێـت ؟
" بەباوەڕپێنەکراوی چرپەی کـرد لەلای گوێی "

جــیـۆنــی مــامـــم | 𝙅.𝙅𝙆✔Where stories live. Discover now