〈13〉

928 197 119
                                    



ڤـــۆت بــکە
لـەبـەر مـاندوو بـوونـی نووسەر
🥹🤍

















" ئـیمـی پـۆڤ "




بە خەمباری دوای داپیرەی کەوتــووم
بۆ هۆڵی میوانیەکـە
لە بەیانـی زووەوە هەڵساوم
تەنها بۆ ئەوەی ڕێگری لە داپیرە بکەم
تاکو جۆنگکووک لێرە دوورنـەخـاتەوە
بەڵام داپیرەی سوورە لەسەر ڕۆشتنی
وە جۆنگکووکیش لێرە نەبوو
هێشتا کەلوپەلەکانی لێرەن
بەڵام خۆی بۆ کۆتا جار سەردانی کۆمپانیاکەی دەکات


ئیمی :-
دەی تکـایە داپیرە !
ئەو بۆچی دەبێت بڕوات ؟
" بەپێداگریەوە وتم لەتەنیشتەوە لەسەر
قەنەفەکە دانیشتـم "

ڕەینـا :-
مـەیەرە نێوان ڕێککەوتنی دایک و کوڕەوە ئیمی
تۆ تێناگەیت کچـم
من بۆ چاکەی ئەو دووریدەخەمەوە
لانی کەم تا ئەقڵی دێتەوە سەرخۆی !
" بەجددیەوە وتی کەمێکی لە قاوەکەی خواردەوە "


" بـەڵام ... من لێرە بەتەنها دەمێنمەوە داپیرە "
بەخەمباری وتم سەرم داخست
زیاتر وەک نواندن وابوو
تاکو هیچ نەبێ ڕازی بکـەم بمێنێتـەوە






داپیرە ڕەینا بۆ کەمێک سەیری کردم
بە چاوێکی بەزەییەوە لێمی دەڕوانـی
بەڕاستی بە ڕۆشتنی جۆنگکووک تەنها دەبم
ئەو لەدوای باوکە دایهۆن
تاکە کەسە هیوام پێی هەبـێـت !
سەرەڕای ئەوەی خێزانی ڕاستیم نین
بەڵام هێشتاش وا هەست دەکەم
ئەوان تاکە خێزانی من بـن
داپیرە هەناسەیەکی قوڵی دایەوە




ڕەینا :-
گەر سووری لەسەر مانـەوەی مامـت !
کەوایە ڕازی بکە بۆ دوو بەیانـی تـر
بڕۆینە داواکاری هانـای بەڕێز جەینەر
" بەتۆنێکی جددی و نەرم وتی "




کوپی قاوەکەی بەرز کردەوە
کەمێکـی لێ خـواردەوە
خۆشیەک بەدڵـما هـات
بەهەر ئەگەرێک بێت دەبێت ڕازی بکـەم
چی تیایە گەر هاوسەرگیری بکات !
لەکۆتاییدا هەر دەبێت بیکـات
خۆ ئیتر جۆنگکووک کەسێکی پێگەیشتووە
بزەیەکم کرد خۆم هەڵدایە باوەشی




ئیمی :-
سوپاس داپیرە .. تۆ باشترینیت
" بەدڵخۆشیەوە وتـم "

ڕەینا :-
هایش لەتـۆی زۆرزان ....
" بەپێکەنینەوە وتی دانەیەکی بە سەرم دا کێشا "




لەگەڵیـدا پێکەنیمـەوە
لەگەڵ ئەوەیشدا بیرم دەکردەوە
چۆن و لەچ کاتێک پێی بڵـێـم
بێگومان دوای ئەوەی گەڕایـەوە
ڕاستەوخـۆ قسەی لەگـەڵ دەکــەم
هێشتاش دوودڵـم
چی گەر ڕازی نەبێــت ..؟!





















جــیـۆنــی مــامـــم | 𝙅.𝙅𝙆✔Where stories live. Discover now