〈10〉

883 194 112
                                    









ڤـــۆت بــکە کیوتــی
چێژ بـبـینـە لە خوێندنـەوە
💙🌷






















" ئـیمـی پـۆڤ "




هەستـم بە شەرمەزاری دەکرد
بەتایبەت لەبەردەم داپیرەمدا
ڕقم لەوە بوو کاتێ جۆنگکووک هاواری کرد
بەسەر داپیرە ڕەینـا
ئەزانم حەزی لەو بابەتە نەبوو
هۆکارەکەی دەبەستمەوە بە خـۆم !



ئەزانم کۆتا وەسیەتی باوکی ئازیزم
ئەوە بوو کە من لەخۆ بگرێت
چونکە ئەو تاکە کەسە خێزانم بێـت
بەڵام ڕەوا نیە هەموو تەمەنی
لەپێناو مندا بەفیڕۆ بدات
ئەو هێشتا گەنجە ....!


بەبێ ئەوەی لەدەرگای ئۆفیسەکەی بدەم
بەهێمنی دەسکەکەم بادا و کردمەوە
یەکسەر جەستەمم بردە ژوورەوە
ئەو سەیری منی نەدەکرد
بەبێزاری و ڕووکەشێکی سارد
سەیری لای پەنجەرەکە دەکات
دووبارە جگەرە دەکێشێـت



لەگەڵ ئەوەی دەرگاکەم داخست
وە چوومە ژوورەوە
سەیری ئەرزەکەم کرد
شووشەی شکاو تێکەڵ بەخوێن کەوتبوو
یەکڕا سەیری جۆنگکووکم کرد
ئـەو بۆچی وادەکات !
بەرەو لای هەنگاوم دەنا



ئیمی :-
بۆچی ئازاری خۆتت داوە ؟
" بەتۆنێکی نیگەرانی پرسیم "




وەڵامی نەدامەوە
هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشـا و بەرەو لای چووم
لەبەردەمیدا لەسەر مێزەکەی دانیشتم
سەیری دەستیم کرد
تەنانەت تیشێرتەکەشی کردووە بە خوێن
بەهێمنی دەستە بریادارەکەیم گرت
هێنامە سەر کۆشـم
سەیرێکی کردم و چاوی لادا



ئیمی :-
ئەزانـم ئەوە کۆتا وەسیەت بوو
بەڵام هێشتاش داپیرە ڕەینا هەیە
" سەرەتا بەخەمباری وتم
پاشان بزەیەکم بەڕوویدا کرد "



دووبارە بێدەنگ مایـەوە
پاش چەند چرکەیەکی تریش لەبێدەنگی
" ئـەوە هەموو بابەتەکە نیە ئیمی "
لەگەڵ هەڵکێشانی هەناسەیەکی قوڕس وتی
سەرم وەک ئەرێنی دەجوڵاند
نازانم هۆکاری دیکەی لەپشتەوە بێت یان نا
بەڵام دەزانی دووبەشی بابەتەکە
پەیوەندی بە وەسیەتەکەوە هەیە




ئیمی :-
داپیرە خاڵێکی باشی خستۆتە ڕوو
ناکرێ هەموو تەمەنت بەفیڕۆ بدەیت
تەنها لەپێناو مندا !
" بەجددیەوە وتم کاتێ سەیری دەستیم دەکرد "



" پێویستە ئەوەت بۆ چارە بکەم "
کۆتایی ڕستەکەمم دەربڕی
پاشان خۆم هەڵدایە خوارەوە لەسەر مێزەکە
" هیچ [ باندجێک ] لەفافێک لێرە هەیە ؟ "
جۆنگکووک سەری وەک نەخێر جوڵاند
منیش بەرەو دەرەوەی ئۆفیسەکە چووم
تاکو لە دەستشۆرەکەوە بیهێنم



جــیـۆنــی مــامـــم | 𝙅.𝙅𝙆✔Where stories live. Discover now