ڤـــۆت بـــکە
بۆ ڕێزگرتـن لە ماندوو بـوونـم
🤍🦋" نـووســەر پـۆڤ "
سێ ڕۆژی بێدەنگ تێپەڕی
ئیمـی لە ژوورەکـەی بـوو بە چاککردنی کتێبەکانی خەریکە ، کتێبی قوتابخانەی لەگەڵ خۆیدا
هێنابوو بۆ ماڵە نوێیەکەی جۆنگکووک
لانی کەم ئەوە شتێکی باشە
تا بتوانێ خۆی بیرچێتەوە
بەتایبەت مردنی دایهۆن .....لەناکەو بڕیاری دا بچێتە خوارەوە
تا بە جۆنگکووک بڵێت ئیتر دەچێتەوە قوتابخانە
هەر نا ئەوە باشترە و بێزاریەکەی لادەبات
بەهێواشی لەسەر پلیکانەکان بوو
بەرەو خوارەوە چـوو
لە هۆڵـەکـە نەیبینـی
بۆیە بڕیاری دا بچێتـە ئۆفیسەکەی ...لە بەردەم ژوورەکەی وەستابـوو
دەستی بەرزکردەوە دوو جار تەقەی دا لەدەرگاکە
بەڵام هیچ دەنگێک نەبـوو
لەبەر ئەوە خۆی دەسکەکەی بادا و کردیـەوە
جۆنگکووکی بینی کە لەبەردەم مێزەکەی بوو
چەند پیاوێکی نەناسراویش لەوێ هەبوون
تەنها یەکیان ناسراو بوو
کـە ئەویش جیمین بـوو پشتی لێ کردبـووئیمی یەکەم جاری بـوو ئەوانە ببینێ
جۆنگکووک سەری هەڵبڕی سەیر کرد
چاوەکـانـی تووڕەیی تێدا دەبینرا
چونکە ئیمی لە کاتێکی خراپدا هاتــووە بۆ لای
ئەو لەئێستادا خەریکی گفتوگۆ بوو
دەربارەی کار و مردنی دایهـۆن" خولـەکێکم پێ بدەن "
جۆنککووک بزەیەکی ساختەی کرد
ئەوان بەبێ دەنگی سەیری بەردەم خۆیان دەکرد
پاشان بە تووڕەیی و ڕوخسارە ساردەکەی
بەرەو ئیمی هەنگاوی نـا
خێرا قۆڵی گرت پەلکێشی دەرەوەی کـرد
دەرگاکەی لەدوای خۆی داخستجۆنگکووک :-
چیت دەوێ ئیمی ؟
مەگەر پێم نەوتی لەکاتی کۆبوونەوە
نزیکی ژوورەکەم نەبیتەوە !
" بەساردی و بێزاری وتی "ئیمی :-
پێویست بوو شتێک بڵێم !
" بەئاسایی وتی کاتێ قۆڵی دەرهێنا لەنێو دەستی "جۆنگکووک :-
چیتەوێ ، بیڵێ خێرا کاتم نیە
" بەپەلە وتی قۆڵەکانی لەنێو یەکتر گرێدا "ئیمی :-
دەمەوێ بڕۆمەوە قوتابخـانە
" بە کورتی وتی جۆنگکووک چاوەکانی سووڕاند "جۆنگکووک :-
چیتر قوتابخـانە نیە
ئێستاش بگەڕێوە ژوورەکـەت
کارم زۆرە و لەکاتیشم مەگرە
" بەشێوەی فەرمانکردن وتی "" بەڵام ... "
بەر لەوەی ئیمی بتوانێ وشەیەک بڵێ
جۆنگکووک چوویەوە ژوورەکەی
بەخێرایی دەرگاکە داخست
ئیمی چاوەکانی لە باوەڕپێنەکراویدا دەتروکاند
بۆچی ڕێگەی لێ دەگرێ لەوە ؟
YOU ARE READING
جــیـۆنــی مــامـــم | 𝙅.𝙅𝙆✔
Romanceجیۆن جۆنگکووک ، لەشەوێکی ئاساییدا هەواڵی مەرگی برا خۆشەویستەڪەی پێدەگات ئـەو پێویست بوو دوا وەسیەتی برا کۆچڪردووەڪەی بهێنێتە دی ڪە ڪچە 17 ساڵانەڪەی لەخۆ بگرێت تەنهــا وەک مــامێــك سەرپەرشتی بەخێوڪردنی بڪــات بەڵام چی گەر جۆنگکووک لـەو وەسیەتە هەڵگە...