〈6〉

928 196 65
                                    






ڤـــۆت بـــکە پێش خوێندنەوە
💗🌷






















نـووســەر پــۆڤ :-






ئیمی لەگەڵ جۆنگکووک لەسەر یەک مێز
کـۆببوونەوە بۆ نانی ئێوارە
تـاکە دەنگێک هەبوو لەنێوانیان
تەنها دەنگی قاپ و کەوچکەکان بوو
ئیمی بە شەرمەوە سەیری پێش خۆی دەکـات
ڕقی لەو کارلێکە جەستییە بوو
کە مـامـی ئەنجـامی دا ....




لەگـەڵ ئەوەشدا نازانێت بۆچی
ناتوانێ سەیری بکـات ... لەوەیە شەرم بکات
لەبارەی ئەوەی مـامی زیاد لەپێویست ڕۆشت
پێی وایە تەنها وەک برازایەک زۆری خۆشدەوێت
بەڵام ئەوە درووست نیە
ئەنجامدانی شتانێک لەدەرەوەی سنوربێت
بەتایبەت ئەو ماچ و باوەشـە





ئیمی :-
کـەی داپیرە ڕەینا دەگەڕێتەوە ؟
" پرسی بۆ ئەوەی کەشە بێدەنگەکە نەهێڵێت "




جـۆنگـکووک چاوی بەرزکردەوە
لەگەڵ جوینی خواردنـەکە سەیری ئیمی کرد
ئەو ڕاستەوخۆ چاوی لەسەر لادا
ئەو هەڵسوکەوتە نامۆیانـەی ئیمی
بەجۆرێک بوو دەیتوانی هەست بکات بەهۆی ئەوەوە بووە کە بەم جۆرە ڕەفتار دەکـات
بەڵام چی بکات کە ناتوانێ بوەستێت !





جۆنگکووک :-
بڕیـارە بەیانـی بگەڕێتەوە
جیمین لەگەڵـت نابێت بۆ بەیانی بۆیە
ئاسوودەبـە ئەو دەچێت بەدوایدا
" بەهێمنی وتی کەمێکی لە سەڵاتەکە خوارد "

ئـیمی :-
بەڕاستی ؟
" بەدڵخۆشیەوە سەیریکرد "




جۆنگکووک تەنها لەوەڵامدا همێکی کرد
ئیمی زیاتر گەدەی خواردنەکەی برد
هەر لە ئێستاوە پلانی وایە
دوای قوتابخانە لەگەڵ ئیزومی هاوڕێی
بچنە دەرەوە بۆ نێو بازاڕەکە
یاخوود شوێنێك بتوانێ لێیانەوە نزیک بێت
بەبیرکردنەوە لەوانە مایـەوە ....




جۆنگکووک :-
بەڵام دوای قوتابخـانە ڕاستەوخۆ
بەبێ دواکەوتن دەگەڕێیتـەوە !
" بەتۆنێکی فرمانکـردن وتی "


ئیمی :-
هـەرخۆی بەرەو کوێ بچم ؟
" بەتۆنێکی ئاسایی وتی سەیری خواردنەکەی کرد "






نەیدەویست جۆنگکووک گومانی لێ بکات
بۆیە بەئاسایی ڕەفتـاری کـرد
چونکـە دەزانێ ڕێگـەی نادات بڕوات
بەتایبەت چوونە دەرەوە لەگەڵ کەسانی تر
ڕقی لەوەیە کە ڕێگرە لەبەردەمـی
بەڵام چی بکات ناتوانێ سەرپێچی بکات



















لەدوای نانـی ئـێوارە
ئیمی چوویـەوە بۆ ژوورەکـەی بۆ خوێندن
ماوەی نیو کاتژمێری لەوێ بەسەر بــرد
حەزی لەوە بوو قاوەیەک بخواتەوە
بۆیە بە قوڕسی هەڵسایەوە لەسەر کورسیەکەی
بەرەو دەرەوەی ژوورەکە ڕۆشـت
لەسەر پلیکانەکان دەهاتە خوارەوە




جــیـۆنــی مــامـــم | 𝙅.𝙅𝙆✔Where stories live. Discover now