𝗣𝗔𝗥𝗧 2

54 25 6
                                    


pov/hara

باشە کاکە یانی ئەوەندە سەختە داواکەی ڕەت کەیتەوە ؟؟؟ وتی کاتێک لەبەردەم براکەی وەستابوو وە بە بێزایرەوە داوای لێدەکرد کە ڕۆژێک مۆڵەت وەر بگرێت لە بەڕێوەبەرە ساردەکەی کە هێشتا نەشی بینیوە..

جۆنکوک/ هارا تکایە ئەوەندە سەرمەخەسەرم من چەند جارە بۆتی ڕون بکەمەوە کە بەڕێوەبەرەکەم مۆڵەت بەکەس نادات وە دەبێت من ئەمڕۆ بچمە بوسان وە خۆت دەزانی گەر لە سیئۆلەوە بچیتە بوسان کاتی زۆری دەوێت وە ئێمە تەنیا بەشەو کاردەکەین بۆیە درەنگ دەگەڕێمەوە بۆیە تۆ ئەمشەو بڕۆ بۆلای خاتوو سیۆلا بمێنەوە هەرخۆشی ئەو بەتەنهایە چونکە شوگاش لەگەڵم دێت باشە ...

هارا/ نەخێر من ناڕۆم بۆ هیچ شوێنێک وە تۆش ناڕۆیت پێویستە واز لەو کارە بێنیت هەرخۆی خۆشت نازانی چ کارێک دەکەیت و چی دەگوازیتەوە تۆ لە شوێنێک کاردەکەی کە ڕێزت ناگرن وە ئەوبەڕێوەبەرەی تۆهەیە کە نازانم ناویشی چییە ئەو زۆر لەسنور دەرچوە و مافی ئێوە نادات بۆیە من ناچمە لای خاتوو سیۆلا چونکە تۆ لێرە دەبیت..

تێبینی/ خاتوو سیۆلا دایکی شوگایە وە تاوەکو ئێستا کەس ڕوخساری کیم تای هیۆنگی نەبینیوە چونکە هەمووکارەکانی کۆگاو گواستنەوەی ڕادەستی جەیهۆپ کردوە بەڵام جۆنکوک یەک جار ئەوی بینیوە ..

جۆنکوک/ هارا تکایە توڕەم مەکە خۆت باش دەزانی من ناچارم ئەم کارە بکەم وە گەر من کار نەکەم ئەی چۆن بژین ها پێم بڵێ چۆن خۆ ئێمە دایک و باوکمان نییە بۆیە تکایە واز بێنە هەرخۆی دوادەکەوم بۆیە تۆ ئاگاداری خۆتبە من ڕۆیشتم ...وتی کاتێک بەڕێکەوت بۆ لای دەرگاکەو چاکاتەکەی لەبەر کرد ویستی دەرگاکە بکاتەوە بەڵام بۆساتێک وەستا بەبیستنی قسەکانی هارا ..

هارا/ کاکە من تەنیا تۆم هەیە ...تۆ تاکە خێزانی منی گەر تۆ شتێکت لێبێت من ناتوانم بژیم ..وتی کاتێک بەگریانەوە قسەی دەکردوو سەیری براکەی دەکرد..

جۆنکوک/ کە بینی خوشکەکەی دەگری
خێرا لە باوەشی کرد و وتی: مەگری خوشکە جوانەکەم بەڵێنبێت من باشدەبم وە تەنیا کاتم پێبدە بەڵێن بێت دوای ئەوەی ئەمشەو گەڕامەوە ئەوە داوا لە گەوەرەکەم دەکەم کە مۆڵەتم پێبدات ئەوکات ڕۆژێک بەیەکەوە دەبەینەسەر وەک دوخوشکو برای دڵخۆش وە سەردانی گۆڕی دایک و باوکیشمان دەکەین باشە ...ئیتر ئارام بە من پێویسته بڕۆم ...ماچێکی سەری هارای کردو ڕۆشت

هارا/ ئاگاداری خۆت بە جۆنکوک ...وتی کاتێک سەیری براکەی دەکرد تا لەبەر چاوی ونبوو ..بۆیە دەرگاکەی داخست و چوە ژورەوە..

هارا/ باشە بۆچی هەستێکی خراپم هەیە ...
.
.
.
.
.
pov/ suga

بەدکاری نیوە شەو.Where stories live. Discover now