𝗣𝗔𝗥𝗧 3

64 18 29
                                    

.
.
.
.
.
.
.

Lets go

ئێستا جۆنکوک و شوگا لەناو بار هەڵگرە گەورەکان دان و جۆنکوک شۆفێری دەکات وە چەند بارهەڵگرێکی تریش لەدوای ئەوانن.

شوگا/ باشە ئێمە لەوەتەی لای جەیهۆپ و پیاوەکانی کاردەکەین یەکەم جارە بچینە دەرەوەی سنور باشە ئەمە سەیرنییە ..وتی کاتێک سەیری جۆنکوکی دەکردو چاوەڕێی وەڵامێکی بوو..

جۆنکوک/ نەخێر بۆچی سەیربێت ئێمە کەل و پەل دەگوازینە وە جا بۆ دەرەوەی شار بێت یان بۆ دەروەی وڵات یان بۆ ناوخۆ بۆیە پێویست بەم نیگەرانییە ناکات پاشانیش ڕاستت وت ئێمە یەکەم جارمانە بەڵام پێش ئێمە چەندین کەس لێرە کاریکردوەو کەل و پەلی گواستۆتەوە ..وتی کاتێک تەرکیزی لای شۆفێریەکەی بوو..

شوگا/ ڕاستە تەنیا هیوادارم زوو بگەڕێینەوە دایکم چاوەڕێمە ..وتی کاتێک هەناسەیەکی بێزاری داوەو سەیری دەرەوەی دەکرد لە جامی بارهەڵگرە گەورەکە.

جۆنکوک/ هێی پیاو پێویست بەو شڵەژانە ناکات ئەمڕۆ چیتە تۆ ؟؟؟

شوگا/نازانم تەنیا هەستێکی ناخۆشم هەیە دڵم لای دایکمە ..

جۆنکوک/ پێویست ناکات نیگەران بیت هەرخۆی بە هارام وتوە بچێتە لای دایکت بۆیە بێخەمبە..

شوگا/ باشە کەواتە... تۆش ئاگاداری شۆفێریەکەت بە زۆر مەڵێ ..وتی کاتێک پشتی خۆی بە کوشنەکە حەواندەوەو دوبارە وەک هەمووکات کڵاوە ڕەشەکەی زیاتر هێنا خوارەوە بۆ ئاست چاوەکانی تا لەڕوناکیەکانی ئۆتۆمبێلەکان و شەقامەکان پارێزراوبێت و خەوکەی لێتێک نەدەن..

جۆنکوک/ سەیر سەیر چۆن ئەمرم بەسەردەکات خۆی پشودەدات و منیش شۆفێری ههه..وتی بەبێزاری وە دوبارە تەرکیزی کردوەوە سەر شۆفێریەکەی .
.
.
.
.

خاتوو سیۆلا/ کچم بەسە نیگەران مەبە ئەوان دوو پیاوی گەورەن و دەتوانن ئاگاداری خۆیان بن بۆیە ئیتر نیگەران مەبەو وەرە دانیشە کچە جوانەکەم ..وتی کاتێک دانیشتبو لە هۆڵە بچوکەکەو هەوڵی هێمن کردنەوەی ئەوکچە بچوک و شڵەژاوەی دەکرت کە دەمێکە بەدەوری هۆڵە بچوکەکە دەخولێتەوە.

هارا/ نەخێر خاتوو سیۆلا دڵنیام شتێک لەم کارە هەیە .چونکە ئەزانی لەشەودا هیچ بارێک ناگوازرێتەوە تەنیا ئەوانە نەبێت کە دەچنە دەرەوەی سنور یان دێنە ناوەوەی سنور کەواتە دڵنیام براکەم دەچێتە دەروەی سنور وە ئەوێ مەترسیدارە و ڕێگاکە زۆر سەختە بۆیە زۆر دەترسم ..وتی کاتێک بە شڵەژاوییەوە هاتوچۆی دەکرد لە هۆڵەکەو دواتر دانیشت لای خاتوو سیۆلا .

بەدکاری نیوە شەو.Where stories live. Discover now