.
.
.
.
.
.
.پاسەوان/ هەرئێستا بیانهێنە ئێرە ...
دوو پیاو جۆنکوک و شوگایان هێنایە دەرەوەی کۆگاکە
پاسەوان/ باش سەیرکەن کوڕە ئێوە نە هیچتان گوێ لێبوە نە هیچتان بینیوە تێگەشتن بۆیە دەمتان دادەخەن و دەچنە سەرکاری خۆتان تێگەشتن..وتی کاتێک لەکۆتایی قسەکانی دەنگی بەرزکرد .
شوگا/ تۆ دەتەوێت بە بەرتیل بێدەنگمان بکەیت و بازرگانی بە شتی زیان بەخش بکەن و کۆمەڵگا خراپ بکەن ..
جۆنکوک/ ئێمە ناهێڵین ئێوە بەردەوام بن وە بێدەنگیش نابین و سکاڵاتان لەسەر تۆمار دەکەین .
پاسەوان/ هەی بێنرخ ...وتی کاتێک بۆکسێکی لە جۆنکوک دا ...هەرئێستا لێیان بدەن تا دەمرن .
شوگا/ وازی لێ بێنن .. بوەستن لێی مەدەن ..ئاھ..وتی کاتێک لە کۆتایی قسەکانی بۆکسێک بەر ئەویش کەوت
پاسەوان/ ئێوە ئاوانەبێت ناوەستن لێیان بدەن تا ئاقڵ دەبن ههههه سکاڵا دەکەن گەمژانە ..لێیان بدەن خێرا.
شوگا/ هێی چۆن بوێری دەکەن لە براکەم بدەن ئێوە لەناودەبەم ترسنۆکینە ...
ئەمە وای لەپاسەوانەکان کرد توڕەبن و زۆر بەخراپی له شوگا بدەن.
پاسەوانەکان کەوتبونە گیانی ئەودوو کوڕەی کە قبوڵیان نەدەکرد بەرتیل وەرگرن و بێدەنگ بن دەربارەی ئەو
بابەتە...زۆریان لێدان دواتر وازیان لێهێنان و ئەوانیان بەجێ هێشت ...
شوگا / کوڕە ...ئێوە ..ئێوە ..نەیتوانی قسەکەی تەواوبکات کەوتە ئەرزەکەو بورایەوە ..
جۆنکوک/ شوگا ..براکەم هەڵسە ..براکەم .
وتی کاتێک هەڵساو چوە نزیک شوگا ..جۆنکوک/ تکایە هەستە کاتی ئەوەنییە پێویستە ڕابکەین تا نەهاتونەتەوە خێرا ...وتی کاتێک هەوڵی دەدا شوگا بهێنێتەوە هۆش خۆی ..
شوگا/ ئاو ..ئاوم پێبدە ..وتی کاتێک بەلاوازی داوای کەمێک ئاوی دەکرد ..
جۆنکوک/ باشە ..ئێستا دەیهێنم ..بـەخێرایی هەڵساو سەیری چاردەوری دەکرد و بۆ ئاودەگەڕا وە خۆشبەختانە لە کۆگاکە کەمێک ئاوی دەست کەوت بەخێرایی بۆ شوگای برد ..
جۆنکوک/ فەرموو براکەم بیخۆ دەی ..وتی کاتێک سەری لەسەر قاچەکانی داناو ئاوی پێدا ..
شوگا زیاتر زیانی بەرکەوتبوو له جۆنکوک چونکە بێدەنگ نەدەبوو وە ئەمەش وایکرد کە پاسەوانەکان توڕە بکات و زیاتر ئاقڵی بکەن ..
جۆنکوک/ دەی هەڵسە با لێرە بڕۆین تا نەگەڕاونەتەوە .وتی کاتێک یارمەتی شوگای دا هەڵسێت لەسەر ئەرزەکە ..وەئەوی خستە سەر شانیو لەوێ دورکەوتنەوە ...
.
.
.
.
.
.شێوەی جۆنکوک کە زۆریان لێدابوو :
cut
.
.
.
.گەشتمە کۆتایی پارتی 5 ئەزانم کەمە بەڵام ئێوە حەقی ماندووبونم نادەن بۆیە منیش بە پێی ڤۆت و کۆمێنتەکان دەینوسم وە ئەوەندەی کە نوسیومە بۆ ئەو چەند خوێنەرە کەمەیە لەبەرئەوان دایدەنێم بۆیە ئەکتیڤ بن تا منیش پارتی زیاتر بنوسم .
340 words
YOU ARE READING
بەدکاری نیوە شەو.
Humorچی دەبێت کاتێک کچێکی بچوک بۆ ڕزگارکردنی ژیانی براکەی ملکەچی ژێردەستی مافیایەکی ترسناک بێت و هەموو هەوڵی خۆی بدات بۆ ڕزگاربوون بەڵام هەمیشە شکست بێنێت و ئازار بدرێت بەڵام دواتر هەوڵبدات خۆی ببێتە خراپەکار بۆئەوەی لەژێر دەستی خراپەکارێک ڕزگاری بێت...