𝗣𝗔𝗥𝗧 4

58 17 22
                                    

.
.
.
.
.
.
.

ئێستا جۆنکوک و بارهەڵگرەکانی تر لەسەر سنورن وە جۆنکوک لەدوای 3 بارهەڵگرەوەیە و 2 بارهەڵگریتر لەدوای ئەون ..ئەوان وەستان چونکە پێویستە سەربازەکانی سنوور پشکنین بۆ کەل و پەلەکان بکەن
سەربازەکان خەریکی پشکنین بوون بەڵام تەنیا 2 بارهەڵگری سەرەتایان پشکنی دواتر فەرمانیان کرد کە بڕۆن و لە سنوور بپەڕنەوە وە ئەمە گومانی دروست کرد بۆ جۆنکوک .

شوگا/ باشە ئەی بارهەڵگرەکانی تر بۆچی نەیان پشکنی ؟؟ وتی کاتێک بەگومانەوە سەیری جۆنکوکی کرد.

جۆنکوک/ نازانم ..منیش پێم سەیرە هەرخۆی سەربازەکانی سنوور زۆر توندن هەرگیز ناهێڵن بێ پشکنین بپەڕیتەوە بەڵام نازانم بۆچی ئەمڕۆ هەموو بارهەڵگرەکانیان نەپشکنی .

شوگا/ ڕاسته ..بەڵام باوازبێنێن کاری ئێمە تەنیائەوەیە کەل و پەلەکان بگوازینەوە بۆیە گوێی پێمەدە دەی بەڕێکەوە ..

جۆنکوک/ باشە باشە وا بەڕێدەکەوم ..ئەوان بەڕێکەوتن و چونە دەرەوەی سنوور .

پاسەوان / گەورەم جەیهۆپ هەموو شتێک وەک ئەوە ڕۆیی کەفەرمانت کردبوو من ئێستا چاودێری ئەوانم کرد بێ کێشە پەڕینەوە لە سنوور ..

جەیهۆپ/ هەواڵێکی زۆر باشە من ئێستا هەواڵ بە بەڕێز تایهیۆنگ دەدەم وە تۆش بێ ئەوەی هەستت پێبکەن بگەڕێوەو ئەوێ جێبێڵە ..وتی دواتر پەیوەندیەکەی داخست .
.
.
.
.
تاهیۆنگ تازە لەگەرماو هاتەدەرەوە وە بەخاولیەکەی دەستی خەریکی وشک کردنەوەی قژی بوو لەبەردەم ئاوێنەی ژورەکەی بەڵام وەستا کە گوێی لەزەنگی مۆبایلەکەی بوو بۆیە ئاڕاستەکەی گۆڕی و چوەلای ئەومێزە بچوکەی لای بێدەکەی بۆ ئەوەی مۆبایلەکی هەڵگرێت ..

تایهۆنگ/ خێرا قسەکەت بکە ..

جەیهۆپ/ ببورە گەربێزارم کردبیت گەورەم تەنیا ویستم بڵێم کوڕەکان لەسەر سنوور پەڕینەوە بەگوێرەی ئەوپلانەی دامان نابوو .

تایهیۆنگ/ زۆر باشە هەواڵ بە نامجونیش بدە ..

جەیهۆپ/ بەسەرچاو گەورەم بەڵام کێشەیەک هەیە .

تایهۆنگ/ خێرا بیڵێ کاتم نییە دەمەوێت پشوبدەم ..وتی بەبێزاری و لەسەر بێدەکە پاڵکەوت .

جەیهۆپ/ باشە ئەی ئەگەر شۆفێری بارهەڵگرەکان گۆمانیان کرد و هەواڵیان دا چونکە هەندێکیان ئاگادارنین کە چی دەگوازنەوە ؟؟

تایهۆنگ/ ئەمە کەی کێشەیە ..گەر بونە ڕێگر هەمویان لەناوببەو کەسی تر بهێنە جێگایان یان بەپارە بێدەنکیان بکەن ..

بەدکاری نیوە شەو.Where stories live. Discover now