𝗣𝗔𝗥𝗧 8

37 13 5
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

.
.

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
VOT
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

.
.
.

جین/ من لەڕابردوو هاوڕێیەکم هەبوو کە وەک برا وابوو بۆم ئێمە خێزانەکانمان هاوڕێبوون وە لەیەک شارۆچکە ئەماینەوە زۆر نزیک بوین لەیەک کە بڕیارمان دابوو هیچ شتێک یان کەسێک نەتوانێت نێوانی ئێمە تێکبدات و هاوڕێیەتیەکەمان لەناوببات وە ڕۆژێک بارانێکی باخوڕ دەباری من لەژورەکەی خۆم بووم دایکم بەپەلە هاتە ژورەوەو وتی کەوا........

بەڕێز جین هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و درێژەی بەباسەکەی دا ....

دایکم وتی کە وا هاوڕێکەمیان بردۆتە نەخۆشخانە ئەوکات بێ هیچ بیرکردنەوەیەک ڕامکرد بۆ نەخۆشخانە کە لەنزیک شارۆچکەکە بوو کاتێک حاڵی ئەوم بینی نەفرەتم لە چاوەکانم دەکرد کە ئەم دیمەنەی بینی
هەمووگیانی خوێن بوو زۆر ئازاری پێگەشتبوو
نەمتوانی بەرگەی ئەو دیمەنە بگرم خێرا فرمێسکەکانم ڕژان ....پزیشکەکان خەریکی چارە سەرکردنی ئەو بوون
ئەوکات پرسیم کە چی بەسەر هاتوە چەند گەنجێکی شارۆچکەکە وتیان کە لەگەڵ چەند چەتەیەک کەوتۆتە دەمەقاڵێ کردن و وایان بەسەر هێناوە لەسەر ئەوەی نەی هێشتوە کەوا ئازاری ئافرەتێک بدەن ...
ئەوکات بەڵێنم بەخۆمدا کە تۆڵەی ئەوەیان لێبکەمەوە بەڵام من ئەوکات تەنیا کوڕێکی تازە پێگەشتوو بوم هیچم لەدەست نەدەهات وە یاساش بونی نەبوو چونکە ئێمە هەژارنشین بووین وە .......

جۆنکوک/ باشە هاوڕێکەت چی ئایە ئەو سەلامەت بوو؟؟

بەڕێز جین/ ئەوکات خزمەت گوزاری نەحۆشخانە وەک ئێستا پێش کەوت و نەبوو بۆیە نەیان توانی ڕزگاری بکەن .....ئەوڕۆژە بوە ناخۆشترین ڕۆژ لەژیانم هەر لەوکاتەوە دڵی منیش وەستا ئیتر دوای براکەم بۆ یەک جاریش لەدڵەوە پێنەکەنیوم وە تاک و ئێستا ژیانی هەوسەرگیرم پێکنەهێناوە چونکە ئێمە بەڵێنمان دابوو بەیەکەوە ئاهەنگی هاوسەرگیری بکەین کە ئێستا ئەویش نییە منیش نامەوێت ....

جۆنکوک/ زۆر بەداخەوەم بەڕاستی دڵ گرانم ...

بەڕێز جین/ کێشە نییە کوڕم ئەمە چارەنوسە ئیتر بەدڵی هەموومان نابێت بەڵام یەک شتت بیربێت جیهان تەنیا بۆ مرۆڤە دەوڵەمەندەکانە بۆ هەژار نییە بۆیە هەوڵدە ببیتە کەسێکی سەرمایەدار ئەوکات جیهان لەژێر دەستەکانت دەبێت ..وە مەهێڵە هیچ کەس نێوانی تۆو هاوڕێکەت تێک بدات من نەمتوانی لەکاتی خۆی هاوڕێکەم بپارێزم بۆیە تۆ وەک من مەکە هەمیشە لەپشتی هاوڕێکەت بوەستە وە ببە بەپیاوێکی بەهێز
بۆئەوەی هیچ کەسێک نەتوانێت شتە بەنرخەکانت ببات

جۆنکوک/ سوپاس بۆ قسەکانت دڵنیابە ناهێڵم هیچ کەس ئازاری خێزانەکەم و شوگا بدات بەڵێن بێت..

بەڕێز جین/ ئێھ کوڕم تۆ تەمەنت چەندە ؟؟؟؟

جۆنکوک/ من 21 ساڵم وە شوگای هاوڕێشم 22 ساڵه
وە من خوشکێکم هەیە کە تەمەنی 17 ساڵە تەنیا ئەوم هەیە لە خێزانکەم ..

بەڕێز جین/ ئم زۆر باشە ئێوە جارێ گەنجن زۆر ڕێگاتان لەبەردەمە تا بیبڕن بۆیە بەهێز بمێنەوە وە بزانە ئاشکرا کردنی ڕاستیەکان باجێکی گەورەی دەوێت واتا ناتوانی وابەئاسانی سکاڵا لەدژی ئەوکەسانە تۆمار بکەی چونکە بەڵگەت نییە وە دەسەڵاتت نییە بۆیە تۆ جارێ بێدەنگ بەو هیچ مەڵێ تا کەمێک بەڵگە دەدۆزیتەوە ئەزانم ئەمە قورسە بۆتۆ بەڵام ناچاری ئەوە بکەیت ...

جۆنکوک/ بێگومان من وادەکەم سەرەتا وەک و یەکێک لەوان کاردەکەم و بەدوای بەڵگەیەک دەگەڕێم تا لەدژی ئەوان بەکاری بێنم ...

بەڕێز جین/ئهم دڵنیام دەتوانی ئەنجامی بدەیت تۆ کوڕێکی ـبەهێزیت ...

جۆنکوک / سوپاس ...
.
.
.
.
.
.
.
.
cut

بەڵێ خوێنەرە شیرینەکانم گەشتمە کۆتایی پارتی 8 چاوەڕێی پارتی تربن وە تکایە ڤۆت و کۆمێنت لەبیرمەکە وە ڕای خۆت بەجێبێڵە له کۆمێنت.

462 words

بەدکاری نیوە شەو.Where stories live. Discover now