You're mine

233 55 42
                                    

Flashbacks:











Zade:




نزیک شوێنەکە کەوتمەوە بینیم خەڵکێکی زۆر لەوێ هەیە

ڕۆشتمە نزیک وێنە هەڵواسراوەکە کە وێنەی کچێک بوو نەفرەتیانە جوان بوو

قژێکی درێژی شەپۆلی کە ڕەنگی قاوەی بوو لەگەڵ پێستێکی سپی کە نیشانە لەسەر لوتی و ڕوومەتی هەبوون، وە ئەو چاوانەی کە وایان لێ دەکردم بکەومە ناو خەیاڵێکی قوڵەوە، قاوەییەکی کاڵ زۆر کاڵ کە ڕەنگی بەنزیکەی لە ڕەنگی قژی نزیکە. لێوێکی خڕی ئاڵ وە ئەو زەردەخەنەیەی کە ددانە سپیەکانی دەردەخات.


یەک بینینی ئەو کچە دەتوانێت هەزاران پیاو بخاتە سەر چۆک

زۆر ناوازە بوو

تێبینی ناوەکەیم کرد لەخوارەوە...




زەید: ئادێڵاین ڕایلی...









ناوێکی جوانە زۆر گونجاوە بۆ کەسێکی نایابی وەک ئەو

ئەو لەو جۆرانە نییە یە نەشتەرگەری جوانکاری کردبێت یاخود وێنەکەی بۆ فۆتۆشۆپ بکەن بۆ ئەوەی جوان دەربکەوێت. ئەو جوانییەکی سروشتی هەیە کە پێوستی بە هیچ شتێک نییە تاکوو جوان دەربکەوێت











نزیک کەوتمەوە دەرگای ژورەوە بینیم خەڵکێکی زۆر هەن لەوێ

ڕۆشتمە ژوورەوە و بەدوای شوێنێکی گونجاو دەگەڕام بۆ ئەوەی بتوانم بەباشی ئەو کەسە ببینم کە بەهۆی جوانییەکەی بێهۆشی کردووم


زۆر قەرەباڵغە بە ئەستەم توانیم شوێنێک بدۆزمەوە، زۆر سووپاسی خودا دەکەم کە باڵایەکی بەرزی پێ بەخشیوم...



سەرنجیم دا  ئادێڵاین  لە نزیک ئەو مێزە گەورەیە وەستاوە و مایکێکیشی بە دەستەوە هەڵگرتووە

دیارە کە دەبێت کەمێکی تر خەریکی واژۆکردن بێت...

کچی داماو...




ئادێڵاین: پێش هەموو شتێک...





نەفرەت، ئەو دەنگەی، دەنگێکی جادووییە، مەستێنەرە، بێهۆشکەرە
ئەو من شێت دەکات بەو دەنگەی...





من دەبێت بە زووی لێرەبڕۆم پێش ئەوەی کارێکی هەڵە لە دەستم دەربچێت و لە پێشی ئەم هەموو خەڵکەبیڕفێنم







جارێ چاوەڕێ دەکەم...




من ئێستا مشکێکی بچوکم بۆ خۆم پەیدا کرد وە بەتەماش نیم بوەستم لە ڕاونانی...


my stalkerWhere stories live. Discover now