knife

198 44 25
                                    

Adeline:

دوای ئەوەیکە دایا هات بۆلام و دەستەکای بینی کەمێک ئارامی کردمەوە و گوتی کە خۆی ئەو بۆکسە دەخاتە شوێنێک پیویست ناکات من هیچ بکەم، لە سەرەتادا ڕازی نەبووم من نامەوێت ئەو بەهۆی منەوە توشی شتێک ببێت بەڵم ئەو هەر سوربوو لەسەر ئەوە

دایا گوتی کە هاوڕێیەکیشی هەیە کە یارمەتیمان دەدات لە دانانی کامێرای چاودێرییەکان و زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کاتێک شتێکی نامۆ ڕووبدات ئەو زەنگە لێدەدات

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

دایا: هەموویان کوژران

تەنها بە گوێبیستن لەو ڕستەیە وەک تەقینی بۆمبێک وابوو لەناو مێشکم

ئادێڵاین: چیی؟

دایا: تەواوی خێزانی ئارک بە مردووی دۆزراونەتەوە، باوکی و دوو براکەی و مامێکی و دوو ئامۆزای. هیچ زانیارییەکم نییە چونکە زۆر بە لێزانەنە تاوەنەکەیان کردووە، نە شایەت، نە بەڵگە هیچ هیچ، هیچ شتێک نییە لەسەر تاوانەکە

ئادیڵاین: ئاههـ خوایە... تۆش پێت وایە کە ئەوە هەمان ئەو پیاوەیە کە چاودیرم دەکات؟

دایا ئاهێکی کرد و تەنانەت لە ڕێگەی تەلەفۆنەکەوە، دەزانم کە خەریکە ئەڵقەی لوتی دەسوڕێنێتەوە

دایا: ئەوە تاوانێکی زۆر قورسە، بەڵام مەحاڵ نییە. قسەیەک هەبوو کە کاتێک ئارک ڕاپۆرت کرا کە ون بووە دوای ئەوەی پەیوەندیت بە پۆلیسەوە کرد، کۆنر دەستی کرد بە فڕێدانی هەندێک تۆمەتی بە دەوری ڕکابەرەکانیاندا. پێدەچێت پۆلیسەکان پێیانبابوو بێت کە ئەوە ئەوان بوونە کە ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە نەتوانن هیچ کەسێک دەستنیشان بکەن

my stalkerWhere stories live. Discover now