the shadow

184 54 18
                                    


Zade:

من کوشتنی زۆرم ئەنجام داوە، زۆر پیاوم کوشتووە کە بە جۆرەها ماسکی شەیتانیان لەسەر ڕووخساریان هەبوو

ئەویش بە چەند هۆکارێکی دیاریکراو ئەو کوشتنانەم ئەنجام داوە

یا ئەوەیە کە ئەو نەفامانە منداڵێکیان ڕفاندبێت، یان کەسێکی بێتاوانیان کوشتبێت، یانیش ژیانی کەسێکیان وێران کردبێت کە شایەنی نەبوو بێت
















بەڵام من هیچکات کەسێکم لەبەر ئیرەی و غیرەکردن نەکوشتووە...



هیچکات کارێکی لەو جۆرەم نەکردووە، بەڵام پێموابێت لەمەو بەدوا دەیکەم وە هەر لە ڕاستیشدا کردم...
















ئارکیباڵد تەلاڤیررا لێوەکانی خۆی لەسەر لێوی کچەکەی من دانا، دەستی بەر کچەکەی من کەوت






هەر لەو کاتەدا، بۆم دەرکەوت کە تەنها ئەمشەو ئەژی و مەرگی زۆری نەماوە بە دەستەکانی من








هەر لەو چرکەساتەدا کە ئەوانم بینی لە باەڕەکە بەیەکەوە، بەزۆر کۆنتڕۆڵێ خۆمم کردبوو بۆ ئەوەی نەڕۆمە ئەوێ و قۆڵی ڕابکێشم و بیهێنمە دەرەوە و دووری بخەمەوە لەلای ئەو نەفرەتیانە


نەک تەنها لەبەر ئەوەی پیاوێکی تر دەیەوێت دەست لە کچەکەم بدات و بیبات بۆ خۆی، ئارکیباڵد تەلاڤێرا پیاوێکی نەفرەتی دەروونپیسە


دەروونپیسێکی تەواوی




ئارکیباڵد چەندین جار بە پیسترین و خراپترین شێوە لە هاوسەری پێشووی داوە، هیچ کات لە ژیانیدا سۆز و خۆشەویتس پێنەبەخشی بوو هەموو کات لێیدادا و سوکایەتی پێدەکرد

تا وایلێهات ئەو ئافرەتە داماوە کە هەموو ژیان هەر ئازار و ناخۆشی بووە ئەو ماوەیەی ژیانی لەو دۆزەخە بەسەر برد،لە کۆتایدا داوای جیابوونەوەی لێکرد

ئێستا لە نەخۆشخانەی دەروونی یە و خەریکی وەرگرتنی چارەسەرە، ئەو پیاوە بە تەواوەتی ئەوی شکاند. لەکاتێکدا ئەو ئافرەتە داماوە خەریکی وەرگرتنی چارەسەرە و هەوڵی زۆر دەدا بۆ ئەوەی چارەسەری تەواو وەربگرێت، ئەو دەروونپیسە نەفرەتییە هەرشەوە و لە یانەیەکە و لەگەڵ کچێک دەخەوێت



ئەو نەفرەتییە شایەنی مردنە، وە منیش بەو پەڕی شانازییەوە ئەو کارە دەکەم بە دەستەکانی خۆم



من دەزانم کە ناتوانم ئادی بووەستێنم لەوەی کە پۆلیسەکان ئاگادار بکاتەوە و هەروەها بڵێت کە کەسێک چاودێریم دەکات

my stalkerWhere stories live. Discover now