Adeline:
ڕووناکی سوور و شین ئەم ناوەیان ڕووناک کردووەتەوە
پۆلیسەکان و سەگەکان هەر لە گەڕانن بەدوای تەرمەکە
دڵۆپێک لە فرمێسک لە چاوم کەوتە خوارەوە بەپەلە سڕیم
من تەنانەت مافی ئەوەشم نییە بگریم
من کەسێکم کوشت...
من کەسێکم کوشت...
بەردەوام ئەم ڕستەیە لە مێشکم دەخولایەوە
من کەسێکم بانگێشت کرد بۆ ماڵەکەم سەڕەڕای ئەوەش دەمزانی کە ئەگەری کوشتنی هەیە بەڵام من هەر کردم
من گوێمپێنەدا و کردم...
ئەو هێنایە ماڵەکم
ئەو بەهۆی منەوە مرد... یان باشتر بڵێم کوژرا
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
؟؟؟؟/ خاتوون؟ من پێویستم بە کەمێک زانیاری تر هەیە...
شێررف واڵتێرسۆن وای گووت کاتێک بە هەنگاوە گەورەکانی زیاتر نزیک دەکەوتەوە لێم
لەوکاتەوەی کە منداڵبووم ئەو پیاوەم داناسی، لەگەڵ دایکم لەهەمان قوتابخەنە بوون و هاوڕێی دایکمە
کەسێکی زۆر چاکە، بێدەنگ و لەسەرخۆیە لە کاتی قسەکردن
وا دەردەکەوێت کە زیاتر ئارەزووی لە گوێگرتن بێت تا قسەکردن
ئادیڵاین: بەڵێ بەدڵنیاییەوە
شێررف واڵتێرسۆن: دەتوانی ناوی ئەو کەسەم پێبڵێیت کە ئەمشەو لێرە لەگەڵت بوو؟
YOU ARE READING
my stalker
عاطفيةmy stalker Run little mouse, run! بیرۆکەی چیرۆکەکە هی خۆمە بۆیە هەوڵی بردنی بیرۆکەی کەسانی دیکە مەدە:) بەرگی چیرۆکەکەشم لەلایەن خاتوو کارناسی ئازیزەوەیە KarnaS_AnderSon نــوسـەر/ خـــونـــچــــە