Adeline Rielly

188 40 72
                                    

Adeline:

ئەمڕۆ کەشەکەی باراناوی بوو، کاتەکانم هەر لە ماڵەوە بەسەر برد بە خوێندنەوەی کتێب و هەروەها نوسین، لەگەڵ دایا'ش قسەم کرد دەربارەی داپیرەم قسەمان دەکرد دایا دەیگووت کە داپیرەم کەسێکی شێتانە بووە بەڵام من وای بۆ دەچم کە دایکی داپیرم کەسە شێتانەکەیە...

لەسەر هەمان ئەو کورسییە دانیشتوم کە داپیرە گەورەم، دایکی داپیرم، لەسەری دادەنیشت و ژیاننامەکەی دەنوسییەوە و لە بەرامبەریشی ئەو پیاوە سەیری دەکرد کە چاودێری جیجی دەکرد

ئاخر ئەو چۆن بیری دەکردەوە؟ ڕێگەی بە پیاوێک دەدا کە سەیری بکات و دەستی لێ بدات... شێتانەیە... نەفرەتیانە شێتانەیە

بەڵام لە هەموویان شێتانە تر و باوەڕپێنەکراوتر ئەوەیە کە لەهەمان ئەو شەوەی کە ژیانەمەکەی جیجیم دۆزییەوە سێبەرەکەشم دەرکەوت

*جیجی مەبەست لە داپیرە گەورەکەی

کتێبەکەم هەڵدایە سەر زەوییەکە و ئەوەندە قورس بوو کاتێک هەڵمدا دەنگی دەدایەوە

پاڵم دایەوە لەسەر کورسییەکەم و چاوەکانم داخست، دەستم بەسەرمەوە گرتبوو ئازارێکی نەفرەتیانەی هەبوو... چەند چرکەیەک وا مامەوە

دەنگی زرمەیەکی زۆر بەرز لە چیشتخانەکە هات کە وای لێ کردم لە شوێنی خۆم بازبدەم، دڵم بە قورسی لێی دەدا لەوانەبوو لە هەر چرکەیەک بێت لە سینگم بێتە دەرەوە

سەیری ئەو شوێنەم کرد کە ڕێگای چێشتخاناکەیە هیچ کەسێک دیار نەبوو

ئادێڵاین: سڵاو؟؟؟

هیچ کەسێک وەڵام نەدامەوە... بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشتم سەرنجی شتێکم دا...

ڕاست لە دەرەوەی پەنجەرەکە شتێکی ڕەش دیارە تەنها ڕووناکی مانگ هەبوو لەگەڵ ئەو لایتە بچوکەی سەر دیوارەکە

جوڵەیەکی ترم بینیی کە وای لێ کردم ڕووخسارم بچەسپێنم بە شوشەی پەنجەرەکە،

ئەوە کەسێکە

هەنگاو دەنێت بەرەو ماڵەکەم

لەنێوان دوو درەخت هەنگاو دەنێت و نزیکتر دەبێتەوە لە ماڵەکەم

لەنێوان دوو درەخت هەنگاو دەنێت و نزیکتر دەبێتەوە لە ماڵەکەم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
my stalkerWhere stories live. Discover now