Adeline:
لە بەرامبەر پەنجەرەی مەڵەکەم دانیشتوم، پەنجەرەکان دەلەرینەوە بەهۆی ئە ڕەشەبا و دەنگە بەهێزی هەورەگرمەکە، ڕوناکییەکەی بە نزیکەیی هەموو شارەکەی ڕووناک دەکردەوە.
من ئەم کەشانەم بەدڵە، بەڵام ئێستا جیاوازە...
ترسناکەکەسێک بە جلوبەرگی ڕەشەوە لە دەرەوە لە ناوەڕاستی شەقامەکە لەو باو بۆرانە وەستاوە و چاودێریم دەکات
ناتوانم ڕوخساری ببینم هەمووی داپۆشراوە
دەبێت کێ بێت؟
بۆچی لەوێ وەستاوەو چاودێریم دەکات؟
دەبێت بۆ ڕفاندنم هاتبێت؟
یاخود دەیەوێ کاتێکی گونجاو بدۆزێتەوە و بمکوژێت دواتر ئەندامانی جەستەم بفرۆشێت؟
زۆر دەترسم زۆر
هەرچەندەی لەپاڵ ئەو ترسە زۆرەش من حەزدەکەم بترسم
نازانم بۆ بەڵام بەلامەوە سەرنجڕاکێشە
من حەزم لە ترسە
لەو ماڵە گەورەیە بە تەنها دەژیم هەموو چرکەیەکم هەر ترسە
پێم وایە ڕۆحی هەموو ئەو کەسانەی لێرە مردوون هەمیشە لە دوامەوەن و سەیرم دەکەن.... بەڕاستی هەستێکی زۆر ترسێنەرەماوەیەک تێ پەڕی خەو بردمیەوە...
گوێم لە هەورەگرمەیەکی زۆر بەهێز بوو کە لە خەو داچەڵەکیم
ڕووم کردە پەنجەرەکە بەڵام...
YOU ARE READING
my stalker
Romancemy stalker Run little mouse, run! بیرۆکەی چیرۆکەکە هی خۆمە بۆیە هەوڵی بردنی بیرۆکەی کەسانی دیکە مەدە:) بەرگی چیرۆکەکەشم لەلایەن خاتوو کارناسی ئازیزەوەیە KarnaS_AnderSon نــوسـەر/ خـــونـــچــــە