Adeline:
دایا بە زۆر منی ڕازیکرد بۆ ئەوەی ئەمشەو بچینە دەرەوە و جەوێک بگۆڕین
خەریکی سەما بوین لەگەڵ دایا لەو ماوەیەی کە سەمامان دەکرد چەند پیاوێک ویستیان لێمان نزیک ببنەوە بەڵام من بە خێرای لێیان دوور دە کەوتمەوە و دەڕۆشتم بۆ لای دایا
دایا کەمێک لێم دوور بوو، زۆر دووریش نا تەنها دوو مەترێک لێم دوور بوو
هەیستم کرد یەکێک کەمەرمی گرتوە، ئاوڕم بۆ دایاوە پیاوکی باڵا بەرزی قژ ئاڵتوونی لەگەڵ چاوێکی شین و زەردەخەنەیەکی بکوژانە
ڕیک لە جۆری من...
؟؟؟/ تۆ زۆر جوانی...
ئادێڵاین: بۆچی، بەهەرحاڵ سوپاس
؟؟؟/ وەرە با بڕۆین بۆ قاتی سەرەوە
بە هاوارەوە قسەی دەکرد بەهۆی بەرزی دەنگی میوزیکەکە
ئادێڵاین: ئەی ئەگەر نەیەم؟
؟؟؟/ ئەوا تا کۆتای تەمەنت پەشیمان دەبیتەوە لەوەی کە نەهاتوی
ئادێڵاین: بەڕاست؟... چ جۆرە پلانێکت هەیە کە ئەگەر لەگەڵت نەیەم تا کۆتای تەمەنم پەشیمان دەبمەوە؟
دایا: گەمژە، دەی خێرا با بڕۆین
من و ئەو پیاوەشی کە قسەم لەگەڵی دەکرد سەیری دایامان دەکرد بۆ ماوەیەک، دایا ئاهێکی کرد و چاوی لە بێزاریدا سوڕاند
دایا: مەبەستم ئێوە هەردووکتان زۆر نایابن پێکەوە، وە ئەویش بەبێ من بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات... بۆیە با بڕۆین
دایا دەستی بۆ ڕاوەشانین بەرەو پلیکانەکان بۆ سەرەوە، پاشان کورەکە دەستی گرتم و بەرەو سەرەوە بەڕێ کەوتین...
قاتی سەرەوە بەشی تایبەت بوو VIP هەمویان دەوڵەمەندن
ڕۆشتینە بەردەم مێزێک کە ٤ پیاوی کەشی لێبوو، یەکێک لە پیاوەکان زۆر لەم پیاوەی تەنیشتم دەچوو، قژێکی ئاڵتوونی و چاوێکی شین، بەڵام دیار بوو کە تەمەنی گەنجتر بێت، دووانیان دیار بوو کە دووانە بن زۆر لەیەک دەکەن، وە ئەوەی کۆتای کە دمێنێتەوە لەو کاتەی کە هاتووین هەر چاوی لەسەر دایا بووە ئەمیان قژی لەوان کاڵتر بو وە چاوی شینێکی زۆرکاڵ بوو
؟؟؟/ لەکۆتایداا سنگتان گەورەبوو هاتن بۆ ئەم شوێنانە
زۆر بە تاڵی قسەی دەکرد ئەوگەمژە
YOU ARE READING
my stalker
Romancemy stalker Run little mouse, run! بیرۆکەی چیرۆکەکە هی خۆمە بۆیە هەوڵی بردنی بیرۆکەی کەسانی دیکە مەدە:) بەرگی چیرۆکەکەشم لەلایەن خاتوو کارناسی ئازیزەوەیە KarnaS_AnderSon نــوسـەر/ خـــونـــچــــە