Adeline:
ئادێڵاین: دایا هیچ هەواڵێکی نوێ هەیە؟
دایا: نا نەخێر تا ئێستا هیچ شتێک نییە
لەگەڵ دایا بە مۆبایل قسەمان دەکرد، دوای ئەوەی کە ڕووداوەکەم بۆ دایا باس کرد، دایا بڕیاریدا کە خۆی بەدواداچوون بکات بۆ دۆسییەکە چونکە هەردووکمان متمانەمان بۆ پۆلیسەکان نییە، دایا توانی سیستەمی هەموو ئەو دوژمنە ناسراوانەی کە ئارک هەیبوو هاک بکات... کامیراکان، مۆبایلەکان، لاپتۆبەکان و تەنانەت جی پی ئێسی ئۆتۆمبێلەکانیشی هاک کرد
بەڵام هەروەک پێشبینیمان کرد... ئەوان هیچ پەیوەندییەکیان بە دیارنەمانی ئارکەوە نییە...
ئەو لەلای سێبەرەکەمە... ههههه پێکەنیناوییە ناوم لێ ناوە سێبەرەکەم، بەڵام هەر وەک سێبەر وایە لە هەموو شوێنێکی دەوروو بەرم دەردەکەوێت بێ ئەوەی من ئاگادار بم
کەس ئەو ناناسێت، کەس ناوی نازانێت ئەوە وا دەکات زیاتر بێئومێد بین چونکە دۆزینەوەی ئارک زۆر ئەستەم دەکات
ئادێڵاین: من هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم کە ئەم ڕووداوە ڕویداوە، من بە شێوەیەکی کرداری ئەو پیاوەم بەرەو کوشتن بردووە... من هۆکاری کوشتنی ئارکم
کاتێک کە قسەم دەکرد فرمێسکەکانم دەڕژانە سەر کوڵمەکانم، و چاوەکانم بەهۆی زۆر گریانەوە سوور بونەتەوە و ئاوساون
دایا: ڕقم لێیە کە وادەڵێم، بەڵام ئەگەری هەبوو کە خراپتر ڕوویدابا ئەو پیاوێکی خراپە کی ناڵێ ئەو هەمان ئەو شتانەی کە بە هاوسەری پێشوی کرد...تەنانەت ناتوانم باسیشی بکەم چەند خراپ بووە لەگەڵ هاوسەری پێشووی...ئەو پیاوێکی خراپ بوو، پیاوەکای تریش خراپن کە ڵەگەڵ ئەون
پێویست ناکات دایا بڵێت چونکە دەزانم مەبەستی لوک بووە
ئەو ڵەگەڵلوک شەوێکی نایابیان بەڕێ کرد، بەڵام پاشئەوەی کە ڕووداوەکەم بۆی باسکرد زۆر توڕەبوو کە دەربارەی ئارکی زانی، ئەو دەیزانیکە هەوڕێکینیشی هەر وەک ئەون
YOU ARE READING
my stalker
Romancemy stalker Run little mouse, run! بیرۆکەی چیرۆکەکە هی خۆمە بۆیە هەوڵی بردنی بیرۆکەی کەسانی دیکە مەدە:) بەرگی چیرۆکەکەشم لەلایەن خاتوو کارناسی ئازیزەوەیە KarnaS_AnderSon نــوسـەر/ خـــونـــچــــە