Parsons Manor

271 63 33
                                    

flashback:


ADELINE:


























ئاددی تۆ زۆر گەمژە بوویت... دایکم لە مۆبایلەکەوە قسەی دەکرد

ڕەتم کردەوە کە دەست بە دەمەقاڵێ بکەم لەگەڵی چونکە دڵنیام کە کۆتای پێ نایەت...

پاش ئەوەی کە زانی هیچ قسەیەک ناکەم ئاهێکی قوڵی هەڵکێشاو دەستی بە قسەکردن کردەوە...



دایکی ئادێڵاین: ئاددی کە داپیرەت ئەو خانووەی پێدایت مانای ئەوە نییە کە هەر لە خانووە بمێنیتەوە... نامەوێت وەک داپیرەت کەسێکی نامۆ و بێزارکەر بیت




ئادێڵاین: پاڵی دایەوە بە کوشنی ئۆتۆمبێلەکە و سوکانی ئۆتۆمبێلەکەی بە توندی گرت، زۆر توڕەبوو بە قسەکانی دایکی... ئاخر چۆن کەسێک ئەتوانێت بەو شێوەیە باسی دایکی خۆی بکات؟!











من زۆر داپیرەمم خۆش دەوێت...









ئادێڵاین: دایکە هیوادارم قسەکانت ببڕێنیتەوە، چونکە ئەگەر بیکەی خراپ دەبێت ...
بە توڕەییەوە قسەکانی دەکرد




















دایکم و داپیرم هیچکاتیک وەک دایک و کچ مامەڵەیان نەکردووە. هەمووکاتێک دەمەقاڵێیان بووە





ئەو کاتەی کە دایکم هاوسەرگیری کرد لەگەڵ باوکم خانوویەکیان گرت کە زۆر دوور نەبوو لە ماڵی داپیرەم.




من هەموو کاتێک لەگەڵ داپیرەم بووم بەیەکەوە یاریمان دەکرد، شیرینیمان ئامادە دەکرد لەگەڵ ئەو ڕۆحە مردووانەی کە هەمووکات لەپەنامان بوون.











من نەمدەزانی کە ئاخۆ بۆ دایکم و داپیرم هیچکات بەیەکەوە نەدەگونجان
بەڵام کاتێک گەورەتر بووم بۆم دەرکەوت...










داپیرەم هەمووکات دەم بە خەندە بووە بە ڕووی هەموان پێچەوانەی دایکم کە هیچ ڕوخۆش نەبووە لەگەڵ هیچ کەسێک

داپیرەم هەمووکات ئەرینی بووە، کە بە هەمان شێوە پێچەوانەی دایکم هەموو کات بە نەرێنیانە بیری دەکردەوە و نەرێنی بووە لە زۆربەی شتەکاندا








نازانم بۆ دایکم هیچ بە داپیرەم نەچووە...











داپیرم زۆربەی کاتەکانی لە باخچی ماڵەکەی بەسەر دەبرد لەگەڵ ئەو گوڵە بۆنخۆشانە و ئەو پەپولە باڵ نەخشانەی کە لەم گوڵ بۆ ئەو گوڵ دەفڕین
دیمەنێکی زۆر جوانە...
















my stalkerWhere stories live. Discover now