گوڵی خوێناوی

165 49 19
                                    

Adeline:

ئادێڵاین: مـ-ن باشم

زەردەخەنەیەکی ساختەم بۆ کرد بۆ ئەوەی هەست نەکات کە شتێک ڕووی داوە

ئارک: ئەتەوێت بڕۆێ؟

وشەی "نەخێر" لەسەر زمانمە ئەمەوێت بڵێم نەخێر، وەک ئەوە وایە کە کچە سەماکەرێکی بالێ لەسەر نوکی پێی وەستاوە بە شێوەیەکی مەترسیدار کە لە هەر چرکە ساتێکا ئەگەری کەوتنی هەیە قاچی بشکێت. من دڵنیام ئەگەر بڵێم "نەخێر" ئەوە بە درێژای شەو، هەفتە یان باشتر بڵێم بۆ ماوەیەکی زۆر پەشیمان دەبم لەوەی کە ڵەگەڵی نەبووم و کەسێکی کۆنتڕۆڵی ژیانم دەکەت.



ئادێڵاین: بەڵێ...

لە کۆتایدا گووتم، زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد بە ڕوومدا

ئادێڵاین: بەڵام پاش ئەوەی زانیم دایا بە سەلامەتی گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە

ئارک: زۆر بەاشە، دڵنیات دەکەمەوە کە بە سەلامەتی دەگەڕێتەوە

.

.

.

.

.

.

.

.

.

دایا لوکی بردەوە بۆ ماڵەکەی خۆی و منیش ئارکم هێنا بۆ مانۆر لە کاتێکدا ئارک پێی گووتم کە بڕۆم بۆ شوێنەکەی ئەو بەڵام من هەست بە پارێزراوییەکی زیاتر دەکەم لە شوێنی خۆم.

نەدەبوو بیهێنم بۆ ئێرە لەکاتێکد کە زۆر دوورە لە ناو شەرەکە و هەروەها ئەوپیاوەشی کە چاودێریم دەکات

بەڵام من وام کرد بۆ ئەوەی نیشانی بدەم کە من هی ئەو نیم و ئەو‌ ناتوانێت کۆنتڕۆڵم بکات و فەرمانم بەسەردا بکات

ئارک: ماڵێکی زۆر جوانت هەیە

ئارک لە شووێنی خۆی سەری ماڵەکەی دەکرد لە ژووری دانیشتن و چێشتخانەکە پاشان بینیم سەرنجی چوو بوو بۆ لای پڵیکانەکان کە بۆ سەرەوە بۆ ژووری نوستنەکەم دەڕوات پێم وابێت زانی کە ئەوە ڕێی ژوورە نوستنەکەمە

ئادێڵاین: ئەوە خۆشترین شوێنی بەشەکە نییە

دەستیم گرت و لەدوای خۆم ڕام دەکێشا بۆ ئەو شوێنەی کە من زۆر حەزی پێدەکەم بەڵام ئێستا کەمتر دەچم بۆ ئەوێ چوونکە پێشتر من و داپیرم زۆربەی کاتەکانمان لەوێ بەسەر دەبرد

my stalkerWhere stories live. Discover now